Top Ad unit 728 × 90

نوێترین

هەواڵ

"چاڤی و مێسی هۆكاری كێشه‌كانی بارسان"



جۆسێپ ماریا بارتۆمیۆ، سه‌رۆكی یانه‌ی بارسێلۆنا، باوه‌ڕی وایه‌ هاوڵاتییه‌كه‌ی چاڤی هێرناندێز، له‌گه‌ڵ ئه‌ستێره‌كانی دیكه‌ی تیپه‌كه‌ له‌ ساڵانی رابردوودا، هۆكاری نه‌بوونی یاریزانن، له‌ ئه‌كادیمیای لاماسیا له‌ تیپی یه‌كه‌می ئێستای یانه‌كه‌دا.

 بارتۆمیۆ پێیوایه‌، چاڤی و یاریزانی به‌رچاوه‌كانی دیكه‌ی بارسێلۆنا، رێگربوون له‌به‌رده‌م یاریزانه‌ لاوه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ریزه‌كانی تیپی یه‌كه‌م په‌ره‌ به‌خۆیان بده‌ن، چونكه‌ ئه‌سته‌مه‌ بۆ هه‌ر لاوێك، به‌هۆی بوونی باشترین یاریزانه‌كان له‌ جیهان، ده‌رفه‌تی یاریكردنیان بۆ بڕه‌خسێت. 

بارتۆمیۆ وه‌ڵامی قسه‌كانی چاڤی دایه‌وه‌، كه‌ ره‌خنه‌ی له‌ ئه‌نجوومه‌نی كارگێڕی ئێستا گرتبوو، به‌وه‌ی پشت به‌ رۆڵه‌كانی ئه‌كادیمیای لاماسیا نابه‌ستن، كاتێك گوتی "كێشه‌كه‌ له‌ چاڤی، له‌ته‌ك ئینێستا و مێسی دایه‌، ئه‌سته‌مه‌ بتوانی وه‌ك یاریزانێكی لاو خۆت بسه‌پێنی، له‌و كاته‌ی چاڤی، مێسی، پیكێ و یاریزانه‌كانی دیكه‌ له‌ ته‌كت بن".

 هه‌روه‌ها گوتیشی "چاڤی ده‌ڵێت لاوه‌كان به‌ هێواشی له‌ بارسێلۆنا په‌ره‌ده‌سێنن، به‌ڵام راستی كێشه‌كه‌ له‌ خودی چاڤی دایه‌، چاڤی له‌گه‌ڵ مێسی و ئینێستا و پیكێ ئه‌و كێشه‌یان دروست كردووه‌".
"چاڤی و مێسی هۆكاری كێشه‌كانی بارسان" Reviewed by KurdTor :: کوردتۆڕ on أغسطس 09, 2017 Rating: 5

تكايه‌ بابه‌ته‌كه‌ هه‌ڵ بسه‌نگێنه‌

ليست هناك تعليقات:

All Rights Reserved by Gool : گۆڵ © 2014 - 2015
Powered By Blogger, Designed by Sweetheme

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.