Top Ad unit 728 × 90

نوێترین

هەواڵ

كونتينهو په يوه ندى به بارسلونا ده كات




ريكان عامر علي
راپۆرتەكانی هەواڵ لە ئیسپانیاوە بڵاویانكردەوە هەردوو یانەی بەرشلۆنە و لیڤەرپوڵ لە تەواوكردنی گرێبەستەكەی فیلیپ كۆتینیۆ بەسودی یانە ئیسپانییەكە دڵنیان.

رۆژنامەی سپۆرتی كەتەلۆنی بڵاویكردووەتەوە ئیدارەی هەردوو یانەی بەرشلۆنە و لیڤەرپوڵ دڵنیان كە هاوینی ئەمساڵ كۆتینیۆ رودەكاتە بلاوگرانا.

رونیشیكردووەتەوە بەهۆی سەرقاڵ بوونی ئیدارەی لیڤەرپوڵ بە یارییەكان بەرامبەر هۆفنهایمی ئەڵمانی لە كۆتا قۆناغی پاڵاوتنی گەیشتن بە چامپیۆنس لیگ، گواستنەوەی كۆتینیۆ دواكەوتووە.

سپۆرت بڵاویشیكردووەتەوە ئیدارەی بەرشلۆنە بە كەسە نزیكەكانی كۆتینیۆیان راگەیاندووە گەورەترین ئامانجی ئەوان لەهاوینی ئەمساڵدا گواستنەوەی یاریزانە بەرازیلییەكەیە.

رۆژنامە ئیسپانییەكە لەكۆتایی هەواڵەكەیدا بڵاویكردووەتەوە دوای كۆتایی هاتنی یاریەكەی لیڤەرپوڵ و تۆتنهام جارێكی دیكە گفتوگۆكانی گواستنەوەی كۆتینیۆ لە ئینگلتەراوە بۆ ئیسپانیا دەستپێدەكاتەوە.
كونتينهو په يوه ندى به بارسلونا ده كات Reviewed by Gool News on أغسطس 21, 2017 Rating: 5

تكايه‌ بابه‌ته‌كه‌ هه‌ڵ بسه‌نگێنه‌

ليست هناك تعليقات:

All Rights Reserved by Gool : گۆڵ © 2014 - 2015
Powered By Blogger, Designed by Sweetheme

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.