Top Ad unit 728 × 90

نوێترین

هەواڵ

پوختەی وتەكانی مۆرینیۆ پێش رووبەڕووبوونەوەی ریاڵ مەدرید




گۆل::gool
خۆزێ مۆرینیۆی پرتوگالی و راهێنەری یانەی مانچستەر یونایتد خواستی خۆی بۆ گواستنەوەی گاریس بەیل ئاشكرا كرد . 

مۆرینیۆ بەشداری كۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یاریی یانەكەی بەرامبەر یانەی ریاڵ مەدرید كرد، كەبڕیارە سبەی شەو لەجامی سوپەری ئەوروپی و لە مەكەدۆنیا رووبەڕووی یەكتر ببنەوە.

مۆرینیۆ كە پێشتر راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید بووە لەدەسپێكی كۆنگرە رۆژنامەوانییەكەدا وتی " هەوڵدەدەین لە ریاڵ مەدرید ببەینەوە، بەڵام جیاوازییەكی ئاشكرا هەیە لەنێوان پاڵەوانی چامپیۆنس لیگ و یۆرۆپا لیگ ، بێگومان باشترینەكانی ئەوروپا لە چامپیۆنس لیگدا یاری دەكەن".

وتیشی " یاریكردن لە سوپەری ئەوروپا هەلێكە هەموو كات بۆ یاریزانان فەراهەم نابێت ، لەبەرئەوە پێویستە چێژ لەیارییەكە ببینین، كەشی گەرمی ئێرە كاریگەری لەسەرمان دەبێت ، بەهەمان شێوە لەسەر ریاڵ مەدریدیش كاریگەری دەبێت".

لەوەڵامی پرسیارێكداو لەبارەی ئەگەری واژووكردنی گرێبەست لەگەڵ گاریس بەیلی یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید مۆرینیۆ وتی " بەشداریكردنی ئەو یاریزانە لە یارییەكەدا واتای ئەوە دەگەیەنێت كە ریاڵ مەدرید دەیەوێت پارێزگاری لە یاریزانەكەی بكات، بەڵام ئەگەر لە پلانەكانی تیمەكەیدا نەبێت ، ئەوا هەموو راهێنەرێك لە پێناوی گواستنەوەیدا دەجەنگێت".


Muhamadjr


پوختەی وتەكانی مۆرینیۆ پێش رووبەڕووبوونەوەی ریاڵ مەدرید Reviewed by Gool News on أغسطس 07, 2017 Rating: 5

تكايه‌ بابه‌ته‌كه‌ هه‌ڵ بسه‌نگێنه‌

ليست هناك تعليقات:

All Rights Reserved by Gool : گۆڵ © 2014 - 2015
Powered By Blogger, Designed by Sweetheme

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.