Top Ad unit 728 × 90

نوێترین

هەواڵ

مێسی به‌ باشترین یاریزان له‌ مێژووی لالیگادا ده‌ستنیشانكرا... بزانة بوچی!!



به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ، كه‌ له‌لایه‌ن ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ له‌ مێژوو و ئاماره‌كانی خولی ئیسپانیا ئه‌نجامدراوه‌، لیۆنێل مێسی به‌ باشترین یاریزان له‌ مێژووی خولی ئیسپانیا ده‌ستنیشانكرا. 

توێژینه‌وه‌كه‌، كه‌ ئاماره‌كانی یاریزانانی ئه‌و خوله‌ی له‌ ساڵی 1929 ه‌وه‌، ساڵی ده‌ستپێكی خولی ئیسپانیا وه‌رگرتووه‌، باڵاده‌ستی به‌ مێسی به‌خشیوه‌ له‌سه‌ر حسابی چه‌ندین ئه‌فسانه‌ی وه‌ك ئه‌لفرێدۆ دیستیفانۆ، زارا و رائوول گۆنزالیس.

مێسی به‌ كۆكردنه‌وه‌ی 545 خاڵ پله‌ی باشترینی به‌ده‌ستهێناو رائوول گۆنزالیسی هێرشبه‌ری ریال مه‌دریدیش به‌ كۆكردنه‌وه‌ی 528 خاڵ پله‌ی دووه‌می به‌ده‌ستهێناوه‌.

جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌ كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی له‌ پله‌ی 17 دێت له‌ ریزبه‌نده‌كه‌دا، كه‌ ریزبه‌ندی باشترین 10 یاریزان له‌ مێژووی لالیگا به‌مشێوه‌یه‌:

1 ـ لیۆنێل مێسی   545 خاڵ
2 ـ رائوول گۆنزالێس   528 خاڵ
3 ـ سیزار رۆدریگز   524 خاڵ
4 ـ زارا   493 خاڵ
5 ـ كینی كاسترۆ   488 خاڵ
6 ـ خوان ئارزا   481.7 خاڵ
7 ـ ئه‌لفرێدۆ دی ستیفانۆ   481.3 خاڵ
8 ـ پاكۆ خینتۆ   467 خاڵ
9 ـ كارلۆس ئه‌لۆنسۆ   467 خاڵ
10 ـ گیێرمۆ گۆرۆستیزا   454 خاڵ.
مێسی به‌ باشترین یاریزان له‌ مێژووی لالیگادا ده‌ستنیشانكرا... بزانة بوچی!! Reviewed by KurdTor :: کوردتۆڕ on أغسطس 07, 2017 Rating: 5

تكايه‌ بابه‌ته‌كه‌ هه‌ڵ بسه‌نگێنه‌

ليست هناك تعليقات:

All Rights Reserved by Gool : گۆڵ © 2014 - 2015
Powered By Blogger, Designed by Sweetheme

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.