Top Ad unit 728 × 90

نوێترین

هەواڵ

بەپەلە: كۆنتینهۆ بۆ ( بارسا) یان بۆ ( لیڤەرپوڵ ) قسەی كۆتای 📝✅

رێكان عامر علي

زنجیرەی هەواڵەکانی ڕۆژانە سەبارەت بە ڕۆیشتنی کۆتینیۆ بۆ بارسێلۆنا لە کۆتایی نزیک دەبێتەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە (پیتەر مۆ) بەڕێوەبەری جێبەجێکاری یانەی لیڤەرپول قسەی کۆتایی یانەکەی سەبارەت بە فرۆشتنی کۆتینیۆ  ڕاگەیاند.

لەم بارەیەوە، بەرپرسەکەی لیڤەرپول لەسەر پەیجی تویتەری یانەکەی ئاماژەی کرد کە هەموو ئەو هەواڵانەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوو باسیان لە ڕەزامەندی ئەوان لەسەر ڕۆیشتنی کۆتینیۆ بۆ بارسێلۆنا کردوە، لە راستی دوورن (پیتەر مۆ) گوتیشی هەڵویستی ئێمە نەگۆڕاوە و ئەو یاریزانە بۆ فرۆشتن نییە و یاریزانەکە هەر لە یاریگای (ئەنفیڵد) دەمێنێتەوە، من هاندەران دڵنیا دەکەمەوە کە سبەی پێنجشەمە 31-8-2017 دوایین ڕۆژی وادەی گواستنەوەی یاریزانانە و هەموو دەبینن کە چۆن کۆتینیۆ هەر لە یانەی لیڤەرپول دەمێنێتەوە.

لە لایەکی دیکەوە و دوور لە لێدوانەکانی پیتەر مۆ، (ئەشرەف بن عەیاد)ی پەییامنێری بین سپۆرت و چەندین سەرچاوەی دیکە لە ئیسپانیا ئاشکرایان کردوە کە کۆتینیۆ لە دوایین ساتەکان پەیوەندی بارسیلۆنا دەکات دەبێتە یاریزانی یانە کەتەلۆنیەکە و بە گوێرەی قسەکانی ئەوان هۆکاری ڕانەگەیاندنی لیڤەرپول بۆ  رازی بوون لەسەر گرێبەستەکەی کۆتینیۆ کە 160 ملیۆن یۆرۆ دەبێت، ئەوەیە کە یانە ئینگلیزییەکە دەیەوێت بەر لە تەواو بوونی مێرکاتۆ یەک دوو یاریزانی دیکە بکڕێت و هیچ لایەنێکیش فرۆشتنی کۆتینیۆ بۆ بەرزکردنەوەی نرخی یاریزانانی بەرانبەر ئەوان بەکار نەهێنێت.

ئاشکرایە کە بارسێلۆنا لەم هاوینە هەر یەکە لە دیلیڤیۆ و پاولینیۆ و سیمیدۆ و عوسمان دیمبلی کڕیوە، سەرەڕای ئەوەش یانەکە پیویستی بە چەندین گرێبەستی دیکە هەیە بۆ ئەوەی کەم و کوڕییەکانی پڕ بکاتەوە.
بەپەلە: كۆنتینهۆ بۆ ( بارسا) یان بۆ ( لیڤەرپوڵ ) قسەی كۆتای 📝✅ Reviewed by Gool News on أغسطس 30, 2017 Rating: 5

تكايه‌ بابه‌ته‌كه‌ هه‌ڵ بسه‌نگێنه‌

ليست هناك تعليقات:

All Rights Reserved by Gool : گۆڵ © 2014 - 2015
Powered By Blogger, Designed by Sweetheme

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.