Top Ad unit 728 × 90

نوێترین

هەواڵ

نه‌یمار 100 جار له‌ زڵاتان باشتره‌

كریستۆف دۆگاری، یاریزانی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا و یانه‌ی بارسێلۆنای ئیسپانی، ده‌ڵێت "نه‌یمار دا سیلڤای یاریزانی تازه‌ی پاریس سانجێرمان، 100 جار له‌ زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ باشتره‌". 

نه‌یمار له‌ سه‌ره‌تای كاروانی له‌گه‌ڵ پاریس سانجێرمان ئاستێكی ناوازه‌ی پێشكه‌شكرد و توانی 3 گۆڵ تۆمار بكات و 3 گۆڵیش دروست بكات، له‌ یه‌كه‌م 3 یاری خوی له‌ خولی فه‌ره‌نسادا، به‌مه‌ش بڕوای به‌ هه‌مووان هێنا، دوای هاتنی بۆ یانه‌كه‌ به‌رامبه‌ر به‌ 222 ملیۆن یۆرۆ له‌م هاوینه‌دا له‌ یانه‌ی بارسێلۆناوه‌. 

دۆگاری، كه‌ پێشتر یاری بۆ یانه‌كانی میلان، بۆردۆ و مارسیلیاش كردووه‌، ده‌ڵێت "ناكرێت زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ، كه‌ پێشتر یاری بۆ پاریس سانجێرمان كردووه‌،  به‌ نه‌یمار به‌راورد بكرێت". دۆگاری لێدوانی بۆ رادیۆی مۆنتی كارلۆ دا و گوتی "خوێندوومه‌ته‌وه‌ مێسیش به‌هۆی نه‌یماره‌وه‌ گاڵته‌ی به‌ پیكێ كردووه‌! پێشتر هه‌رگیز له‌ ژیانی خۆم نه‌مبینیووه‌، یه‌كێك له‌ سێیه‌م باشترین یاریزانی جیهان، له‌ خولی فه‌ره‌نسا یاری بكات". 

دۆگاری هه‌روه‌ها روونیشی كرده‌وه‌ "باڵۆن دۆر؟ نه‌یمار له‌ به‌هره‌مه‌ندێك زیاتره‌، بلیمه‌ته‌، بایه‌خ به‌ باڵۆن دۆر ناده‌م، هه‌رگیز یاریزانێكی وه‌ك ئه‌ومان له‌ خولی فه‌ره‌نسا نه‌بووه‌".

 هه‌روه‌ها له‌ وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به‌ به‌راوردكردنی نه‌یمار به‌ ئیبراهیمۆڤیچ و پاولیتا؟، گوتی "زڵاتان؟ به‌ راستیته‌؟! نه‌یمار وه‌ك یاریزانی تۆپی پێ 100 جار له‌ ئیبراهیمۆڤیچ باشتره‌، پاولیتا؟ نه‌خێر، من خۆشم ده‌وێ و یارییم له‌گه‌ڵی كردووه‌، به‌ڵام نا، ناكرێ كه‌سیان به‌ نه‌یمار به‌راورد بكرێن
نه‌یمار 100 جار له‌ زڵاتان باشتره‌ Reviewed by Muhamad Kanhan on سبتمبر 03, 2017 Rating: 5

تكايه‌ بابه‌ته‌كه‌ هه‌ڵ بسه‌نگێنه‌

ليست هناك تعليقات:

All Rights Reserved by Gool : گۆڵ © 2014 - 2015
Powered By Blogger, Designed by Sweetheme

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.