Top Ad unit 728 × 90

نوێترین

هەواڵ

تێیرین شتێیگن باسی گۆڵێك دەكات قەت اە بیری ناكات ، مەترسیترین هێرشبەری بە ریاڵ ناساند

تێرشتیگن؛ گۆڵەکەی ئەسێنسیۆ لەیاد ناکەم 

تێرشتیگنی ئەڵمانی و گۆڵپارێزی یانەی بەرشلۆنە باس لە باشترین کاتەکانی لەگەڵ بلاوگرانا و سەختترین رکابەر و قورسترین یاری و یاریگا دەکات.


تێرشتیگن لەگەڵ نزیکبوونەوەی لەیاریی ژمارە 100 لەگەڵ بەرشلۆنە، چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ ئەنجامداوەو وتویەتی "یاریی وەرزی رابردووی بەرشلۆنە لەخولی ئیسپانیادا بەرامبەر یانەی ریاڵ مەدرید ، باشترین یاریم بوو لەگەڵ بەرشلۆنە، لەو یارییەدا چەند تۆپێکی قورسم دورخستەوەو لەکۆتاییشدا سەرکەوتنمان تۆمارکرد".

گۆڵپارێزە ئەڵمانییەکە وتوشیەتی " سەختترین رکابەر کە رووبەڕووی بوبێتمەوە بریتین لە لیڤاندۆڤسکی لەبایرن میونشن و بنزیما لەریاڵ مەدرید و ئەدۆرێز لە ئەتلەتیک بلباو، قورسترین یاریگاش لەلای من یاریگای سان مامێسە و هەرگیز شکستمان لەیاری سوپەری ئیسپانیای ساڵی 2015 لەبیر ناکەم".

گۆڵپارێزەکەی یانەی بەرشلۆنە وتوشیەتی " گۆڵەکەی مارکۆ ئەسێنسیۆی یاریزانی ریاڵ مەدرید لەدواین کلاسیکۆی نێوانمان لەیاد ناکەم، باشترین کاتیشم لەگەڵ بەرشلۆنە ئەو کاتە بوو کە ساڵی 2015 نازناوی چامپیۆنس لیگ-مان بەدەستهێنا، گەڕانەوەکەشمان بەرامبەر پاریس سان جێرمان لەبیر ناکرێت ".

تێرشتیگنی تەمەن 25 ساڵ لەهاوینی 2014دا یانەی بروسیامنشنگلادباخی ئەڵمانی بەجێهێشت و پەیوەندیکرد بەیانەی بەرشلۆنەوە.


تێیرین شتێیگن باسی گۆڵێك دەكات قەت اە بیری ناكات ، مەترسیترین هێرشبەری بە ریاڵ ناساند Reviewed by Gool News on سبتمبر 15, 2017 Rating: 5

تكايه‌ بابه‌ته‌كه‌ هه‌ڵ بسه‌نگێنه‌

ليست هناك تعليقات:

All Rights Reserved by Gool : گۆڵ © 2014 - 2015
Powered By Blogger, Designed by Sweetheme

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.