Top Ad unit 728 × 90

نوێترین

هەواڵ

هەواڵێکی ناخۆش بۆ هاندەرانی بەرشلۆنە


عوسمان دیمبلی ئەستێرەی یانەی بەرشلۆنە بەهۆی پێکانەوە بۆ ماوەی دوو مانگ لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوە، هەموو ئەو دەنگۆیانە رەتکرانەوە کە رایانگەیاندبوو بۆ ماوەی سێ هەفتە لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوە.دوێنێ ئێوارە یانەی بەرشلۆنە بووە میوانی یانەی خیتافی، لە سەرەتای تایمی یەکەمی یارییەکەدا و لە خولەکی 24دا عوسمان دیمبلی هەستی بە ئازار لە ئەژنۆیدا کرد و بە ناچاری یاریگای بەجێهێشت.سەرلەبەیانی ئەمڕۆ رۆژنامەکانی ئیسپانیا ئاشکرایانکرد کە دوای پشکنینی پزیشکی راپۆرتەکان دەریانخستووە ئەستێرە لاوە فەرەنسییەکە بۆ ماوەی سێ هەفتە لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوە، بەڵام کەمێک لەمەوبەر تۆڕی میدیایی بی ئێن سپۆرت بڵاویکردەوە کە پزیشکەکان ئەنجامی راپۆرتە پزیشکییەکانیان بە هەڵە بڵاوکردووەتەوە دیمبلی بۆ ماوەی دوو مانگ لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوە.پێکانەکەی عوسمان لە بەستەرەکانی ماسولکەکانی ئەژنۆیدایەو ناتوانێت تاکو دوو مانگی تر روو لە یاریگاکان بکاتەوە، بەو هۆیەوە لە 7 یاریی یانەی بەرشلۆنەدا ناتوانێت یاریی بکات و بۆ یارییەکەی لیگانێس دەگەڕێتەوە کە وابڕیارە 18ی نۆڤەمبەر ئەنجام بدرێت، بۆ یارییەکەی یۆڤانتۆسیش لە هەمان مانگدا دەگەڕێتەوە لە کێبڕکێکانی چامپیۆنس لیگدا.دیمبلی بەبۆندێک کە بڕەکەی 105 ملیۆن یۆرۆیە لە یانەی بروسیا دۆرتمۆندەوە رووی لە یانەی بەرشلۆنە کرد و وەک شوێنگرەوەی نێیمار دا سیلڤا لە یانەکەدا مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت.ئێوارەی دوێنی شەممە لە چوارچێوەی یارییەکانی هەفتەی چوارەمی خولی لالیگادا بە ئەنجامی 2-1 یانەی بەرشلۆنە بردنەوەی بەسەر یانەی خیتافیدا تۆمارکرد و سێ خاڵی گرنگی بەدەستهێنا.

هەواڵێکی ناخۆش بۆ هاندەرانی بەرشلۆنە Reviewed by Gool News on سبتمبر 17, 2017 Rating: 5

تكايه‌ بابه‌ته‌كه‌ هه‌ڵ بسه‌نگێنه‌

ليست هناك تعليقات:

All Rights Reserved by Gool : گۆڵ © 2014 - 2015
Powered By Blogger, Designed by Sweetheme

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.