Top Ad unit 728 × 90

نوێترین

هەواڵ

شۆۆك ، ،كێشەكانی نیمار دوای بارسا لە پاریس سەریهەڵدا




نێیمار دا سیلڤای هێرشبەری یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی لەو کاتەوەی بەرشلۆنەی جێهێشتووە کێشەکانی لەسەر لێدانی تۆپەکان بۆ دروستبووە.
لە یانەی پاریس سانجێرماندا لەسەر بڕیاری ئونای ئیمیری راهێنەر پەناڵتی و لێدانە راستەوخۆکان کاڤانی ئۆرۆگوایی لێیان دەدات، لەدوای ئەو نێیمار دەتوانێت جێبەجێیان بکات، بەڵام شەوی رابردوو لە یاریی یانەکەیان بەرانبەر یانەی لیۆن نێیمار و کاڤانی لەسەر لێدانی پەناڵتی دەبێتە دەمەقاڵێیان.
ئەوەی لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا دەبینرێت کاتێک کاڤانی دەیەوێت لێدانەکە جێبەجێبکات نێیماری بەرازیلی داوای لێدەکات خۆی جێبەجێی بکات، بەڵام ئۆرۆگواییەکە رەتیدەکاتەوە و بەو هۆیەوە نێیمار بە تووڕەییەوە جێیدەهێڵێت.
لەکاتی کۆتاییهاتنی یارییەکەشدا کاڤانی دەستبەجێ یاریگا جێدەهێڵێت و هیچ سڵاوێک لە هاندەران ناکات و پیرۆزباییش لە هاوڕێکانی ناکات. لەو یارییەشدا لە خولەکی 79ی تایمی دووەمی یارییەکەدا کاڤانی لێدانێکی سزا لەدەستدەدات.
لەیارییەکی هەفتەی شەشەمی خولی فەرەنسادا، یانەی پاریس سان جێرمان لەسەر یاریگای باخچەی شازادەکان میوانداری یانەی لیۆنی کردو بە دوو گۆڵی خاوێن یارییەکەی نێوانیانی لێبردەوە.

شۆۆك ، ،كێشەكانی نیمار دوای بارسا لە پاریس سەریهەڵدا Reviewed by Gool News on سبتمبر 18, 2017 Rating: 5

تكايه‌ بابه‌ته‌كه‌ هه‌ڵ بسه‌نگێنه‌

ليست هناك تعليقات:

All Rights Reserved by Gool : گۆڵ © 2014 - 2015
Powered By Blogger, Designed by Sweetheme

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.