Top Ad unit 728 × 90

نوێترین

هەواڵ

شۆۆۆۆۆك پێرێز بەتەمایە چ گورزێک لە بارسلۆنا بوەشێنێت


محمد ئەحمد

زه ینه دین زیدان ده یه وی گورزیکی کوشنده له بارسا بوه شینیت ..
هه‌ندێ راپۆرتی رۆژنامه‌ڤانی ئینگلیزی، پلانێكی نهێنی نێوان فلۆره‌نتینۆ پێرێزی سه‌رۆكی یانه‌ی ریال مه‌درید و زه‌ینه‌دین زیدانی راهێنه‌ری یانه‌كه‌ ئاشكرا ده‌كه‌ن، كه‌ به‌پێی ئه‌و راپۆرتانه‌ زیدان و پێرێز ده‌یانه‌وێ لێدانێكی كوشنده‌ ئاراسته‌ی یانه‌ی بارسێلۆنای ركابه‌ریان بكه‌ن.

به‌پێی ئه‌و سه‌رچاوانه‌، پێرێز و زیدان پێكه‌وه‌ كۆبوونه‌ته‌وه‌و دوای دانیشتن و گفتوگۆیه‌كی درێژ پلانێكیان داناوه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی ریال مه‌درید، كه‌ به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌می یانه‌كه‌ له‌ مێركاتۆی هاوینه‌دا روویان له‌ پێكهاته‌ی یانه‌كه‌ كردووه‌و ده‌ڵێن "یه‌كه‌م هه‌نگاوی ئه‌و دوو پیاوه‌ به‌ لێدانێكی كوشنده‌ ده‌ستپێده‌كات، كه‌ ده‌یانه‌وێ ئاراسته‌ی بارسای ركابه‌ریان بكه‌ن".

ئه‌و سه‌رچاوانه‌ ده‌ڵێن "پێرێز و زیدان رێككه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی تیر شتیگنی گۆڵپارێزی ئه‌ڵمانی یانه‌كه‌ ببه‌نه‌ ریزه‌كانی یانه‌كه‌یان، چونكه‌ هه‌ردووكیان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ هاوڕان كه‌ شتیگن گۆڵپارێزێكی گه‌نجی به‌توانایه‌ و ده‌توانێت زۆر خزمه‌تی ریال مه‌درید بكات".

چاودێران ده‌ڵێن "ئه‌گه‌ر پێرێز و زیدان له‌م هه‌نگاوه‌یاندا سه‌ركه‌وتوو بن، گورزێكی كوشنده‌ ئاراسته‌ی ڤالڤێردی راهێنه‌ر و تیپه‌كه‌ی ده‌كه‌ن".

پێشتر یانه‌ی ریال مه‌درید چه‌ندین هه‌وڵیداوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی گۆڵپارێزێكی به‌توانا بباته‌ ریزه‌كانی خۆی، به‌تایبه‌تیش داڤێد دی خیای گۆڵپارێزی ئیسپانی یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتدی ئینگلیزی و تیبۆ كۆرتوای گۆڵپارێزی به‌لجیكی یانه‌ی چێڵسی ئینگلیزی، به‌ڵام له‌و هه‌وڵانه‌یدا سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه‌.
شۆۆۆۆۆك پێرێز بەتەمایە چ گورزێک لە بارسلۆنا بوەشێنێت Reviewed by Gool News on سبتمبر 20, 2017 Rating: 5

تكايه‌ بابه‌ته‌كه‌ هه‌ڵ بسه‌نگێنه‌

ليست هناك تعليقات:

All Rights Reserved by Gool : گۆڵ © 2014 - 2015
Powered By Blogger, Designed by Sweetheme

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.