Top Ad unit 728 × 90

نوێترین

هەواڵ

شۆۆۆۆۆۆۆۆۆك،،، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ جارێکی دیکە سزا دەدرێت 😮🤔😧👉🏻





وا دیارە یارییەکەی دوێنێی ڕیاڵ مەدرید تەنها بە لەدەستدانی 3 خاڵی یارییەکە و پێکانی مارسیلۆ و بەرزبوونەوە بوونەوەی جیاوازی لەگەڵ بارسێلۆنا بۆ 7 خاڵ کۆتایی نایەت، بەڵکو کریستیانۆ رۆناڵدۆش ڕووبەڕووی سزایەکی تازە دەبێتەوە.

رۆژنامەی (میرۆر)ی ئینگلیزی ئاماژەی کردوە کە یاریزان عیسا مەندی یاریزانی ڕیاڵ بیتیس کاتێک تۆپێک لە رۆنالدۆ وەردەگرێت، یاریزانە پورتوگالییەکە بە بێ تۆپ،  پێ لەسەر پێی یاریزانەکەی بیتیس دادەنێت و ئازاری پێ دەگەیەنێت، ئەو ڕووادوەش لە لایەن ناوبژیوانی یارییەکە بەدی نەکرا بەڵام دواتر لە ڕێگەی دووبارەکردنەوەی تەلەفزیۆنی ئەو ڕووداوە بە جوانی بەدی کرا، بەمەش کریستیانۆ ڕۆنالدۆ ڕووبەڕووی سزایەکی دیکە دەبێتەوە کە بەگوێرەی ڕۆژنامەکە ئەگەری هەیە بۆ دوو یاری بێت، ئەو سزایەش ئەگەر لە لایەن فیدڕاسیۆنی ئیسپانیا دەربچێت، ئەوا گورزێکی کوشندە بە ڕیاڵ مەدرید دەکەوێت کە دوێنێ ڕۆنالدۆی پاش بەشداری نەکردن لە پێنج یاری بۆ گەڕاوەتەوە، بەهۆی ڕووداوەکەی ناوبژیوانی کلاسکیۆی یەکەم بەرانبەر بارسێلۆنا کە بە کارتی سوور کرایە دەرەوە.

ئاشکرایە کە رۆنالدۆ لە ئاکامی ڕووداوەکەی پێشتر لە یاری کلاسیکۆ بۆ 5 یاری سڕ کرا، ئەمەش کارگەری نەرینی لە ئەنجامەکان یڕیاڵ مەدرید هەبوو کە لەک وەرزە خراپترین دەستپێکی لە چاو چەند ساڵی ڕابردوو تۆمارکردوە.
شۆۆۆۆۆۆۆۆۆك،،، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ جارێکی دیکە سزا دەدرێت 😮🤔😧👉🏻 Reviewed by Gool News on سبتمبر 21, 2017 Rating: 5

تكايه‌ بابه‌ته‌كه‌ هه‌ڵ بسه‌نگێنه‌

ليست هناك تعليقات:

All Rights Reserved by Gool : گۆڵ © 2014 - 2015
Powered By Blogger, Designed by Sweetheme

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.