Top Ad unit 728 × 90

نوێترین

هەواڵ

بارسلۆنا ، چەكێكی بەهێزی بۆ یاری داهاتوو بۆ گەرایەوە


ڕیكان عامر علی 

یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی تواناکانی یەکێک لە یاریزانە کاریگەرەکانی لە هێڵی هێرشبردندا بۆ گەڕایەوە.

رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە لویس سوارێزی ئۆرۆگوای و یاریزانی یانەی بەرشلۆنە لەرووی توانای جەستەییەوە بە تەواوی ئامادەیەو دەتوانێت لەیاریی سبەینێی یانەکەی بەرامبەر یانەی جیرۆنا بەشداری بکات.

ڤاڵڤێردی راهێنەری یانەی بەرشلۆنە لەیاریی رابردوویان بەرامبەر یانەی ئیبار پشووی بە سوارێز داو بەشداری ئەو یارییەی پێنەکرد، ئەوەش بەهۆی ئەوەی یاریزانە ئۆرۆگواییەکە لەروی توانای جەستەییەوە گرفتی هەبوو.

سپۆرت بڵاویکردووەتەوە بەرامبەر یانەی جیرۆنا، سوارێز سەرەکی دەبێت و پێشبینی دەکرێت شانبەشانی مێسی و دیۆلۆفیۆ یاریی بکات.
بارسلۆنا ، چەكێكی بەهێزی بۆ یاری داهاتوو بۆ گەرایەوە Reviewed by Gool News on سبتمبر 22, 2017 Rating: 5

تكايه‌ بابه‌ته‌كه‌ هه‌ڵ بسه‌نگێنه‌

ليست هناك تعليقات:

All Rights Reserved by Gool : گۆڵ © 2014 - 2015
Powered By Blogger, Designed by Sweetheme

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.