Top Ad unit 728 × 90

نوێترین

هەواڵ

پێرێز هێرشبەری یانەیەکی گەورەی پڕێمەرلیگ دەکاتە ئامانج



ڕێكان عامر علی 


پێرێز هێرشبەری یانەیەکی گەورەی پڕێمەرلیگ دەکاتە ئامانج

بەهۆی خراپی ئاستی هیڵی هێرشبردنی یانەی ریال مەدرید، فلۆرۆنتینۆ پێرێز، سەرۆکی یانەی شاهانە ئەستێرەی یانەیەکی گەورەی پرێمەرلیگی کردوەتە ئامانج بۆ ئەوەی لە وادەی گواستنەوەی زستانە بۆ یانەکەی بگوازێتەوە.

ڕۆژنامەی (دەیلی ستار)ی ئینگلیزی لەم بارەیەوە ئاماژەی کردوە کە پێرێز چاوی بڕیوەتە (سادیۆ مانی) ئەستێرەی یانەی لیڤەرپول بۆ ئەوەی لەوادەی گواستنەوەی زستانە بتوانێت یاریزانەکە بۆ ریاڵ مەدرید وەک شوێنگرەوەی مۆراتا بگوازێتەوە، بە پێی رۆژنامەکە یانەی ریاڵ لەسەرەتای ئەو وەرزە چاودێری یاریزانەکە دەکات و بەرپرسانی یانە ئیسپانییەکە بە تایبەتی پێرێزی سەرۆکی یانەکە لەو باوەڕەدایە کە مانی دەتوانێت لەگەڵ ریاڵ مەدرید سەرکەوتوو بێت و شایستەی ئەوەشە کە درێسی مێرەنگی بپۆشێت.

ئاشکرایە کە مانی بەر لە 3 ساڵ پێش ئێستا لە سانەی ساوسهامبتۆن بە بری 11 ملیۆن پاوەنی ئیستەرلینی پەیوەندی بە یانەی لیڤەرپول کردوە، لەم وەرزەشدا یاریزانەکە ئاستێکی بەرزی لەگەڵ ڕێدز پێشکەش کردوە و 3 گۆڵی بۆ یانەکەی تۆمار کردوە.

لە لایەکی دیکەوە بڕیارە سەعات 5.15 ئەمڕۆ ئێوارە یانەی ڕیاڵ مەدرید لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەرانبەر ئالاڤیس یاری بکات، ڕیاڵ مەدرید بەکۆی 8 خال لەپلەی حەوتەمی ریزبەندی لیگای ئیسپانیا دێت، ئەو پێگەیەش هاندەرانی یانەی شاهانەی نیگەران کردوە.

پێرێز هێرشبەری یانەیەکی گەورەی پڕێمەرلیگ دەکاتە ئامانج Reviewed by Gool News on سبتمبر 23, 2017 Rating: 5

تكايه‌ بابه‌ته‌كه‌ هه‌ڵ بسه‌نگێنه‌

ليست هناك تعليقات:

All Rights Reserved by Gool : گۆڵ © 2014 - 2015
Powered By Blogger, Designed by Sweetheme

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.