Top Ad unit 728 × 90

نوێترین

هەواڵ

ووێنە، ئارنۆڵد میسی بە شتێكی سەرسورهێنەر ناودەبات دور لە تۆپی پێ!! 🤔




وا دیارە مێسی بە تەنها هەوادارانی تۆپی پێی لە هەموو جیهان بە ئاستی خۆی سەرسام نەکردوە، بەڵکو ئەستێرە ناودارەکانی بواری سینەمای ئەمەریکاش بە ئاستی ئەفسانەی ئارجەنتینی سەرسام بوونە.

ئارنۆڵد شوارزەر زینجێر، ئەستێرەی ناوداری فیلمە سینەماییەکان کە بە ئاڕنۆڵد ناسراوە باسی مێسی کردوە، بە پێی رۆژنامەی (مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ)ی کەتەلۆنی ئاڕنۆڵد مێسی بە (پیاوە ئاسنینەکە) وەسف کردوە، لەم بارەیەوە دەڵێت “بەڵێ مێسی زۆر بە (ترمنیتۆر) دەچێت، من پار ساڵ لە نزیکەوە لە مەشق کردن بینیم بەراستی نایاب بوو، من سەرسامم بە ئاستی یانەکانی ئەوروپا لە یاری تۆپی پێدا، بارسێلۆنا یەکیکە لە یانە گەورەکان هەروەها ریاڵ مەدریدش یانەیەکی گەورەیە”.

ئاشکرایە کە مێسی ئەمساڵ بە شێوەیەکی گشتی ئاستێکی سەرسوڕهێنەری پێشکەش کردوە و لەگەڵ دەستپێکی وەرزی تازەی لالیگای ئیسپانیاش یاریزانەکە بە تۆمار کردنی 9 گۆڵ لە 6 یاری پێشەنگی گۆڵکارانی خولەکەی گرتوە.
ووێنە، ئارنۆڵد میسی بە شتێكی سەرسورهێنەر ناودەبات دور لە تۆپی پێ!! 🤔 Reviewed by Gool News on سبتمبر 24, 2017 Rating: 5

تكايه‌ بابه‌ته‌كه‌ هه‌ڵ بسه‌نگێنه‌

ليست هناك تعليقات:

All Rights Reserved by Gool : گۆڵ © 2014 - 2015
Powered By Blogger, Designed by Sweetheme

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.