Top Ad unit 728 × 90

نوێترین

هەواڵ

سوارێز باسی رامۆس دەكات 😮

-ڕێكان عامر علی
لویس سوارێزی ئۆرۆگوایی و ئەستێرەی یانەی بەرشلۆنە نهێنییەک ئاشکرادەکات و سێرجیۆ رامۆسی بەرگریکاری یانەی ریاڵ مەدرید وەک بەهێزترین بەرگریکار ناوزەد دەکات کە رووبەڕووی بووبێتەوە.

لەلێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی سوارێز وتوویەتی "بەهێزترین بەرگریکار لە مێژووی ژیانی وەرزشیمدا رووبەڕووی بووبێتمەوە سێرجیۆ رامۆسی کاپیتانی یانەی شاهانە بووە، ئەو ئەستێرەیە خاوەنی شارەزاییەکی زۆرەو کێبڕکێکارێکی سەرسەختی منە".

لەو چاوپێکەوتنەدا سوارێز باس لە یارییەکی کلاسیکۆ دەکات و وەک خۆی دەڵێت لەو یارییەدا یانەی بەرشلۆنە بە ئەنجامی 2-1 بردنەوەی بەسەر ریاڵ مەدریددا تۆماردەکات و گۆڵی بردنەوە سوارێز بۆ کەتەلۆنییەکانی دەنووسێتەوە کە وەرزی 2014-2015 بووە.

لە درێژەی قسەکانیدا ئەو هێرشبەرە ئۆرۆگواییە کامینی گۆڵپارێزی یانەی مالاگا وەک باشترین گۆڵپارێز ناودەبات کە رووبەڕووی بووبێتەوەو تائێستا گۆڵی لێ تۆمار نەکردووە.
سوارێز باسی رامۆس دەكات 😮 Reviewed by Gool News on سبتمبر 26, 2017 Rating: 5

تكايه‌ بابه‌ته‌كه‌ هه‌ڵ بسه‌نگێنه‌

ليست هناك تعليقات:

All Rights Reserved by Gool : گۆڵ © 2014 - 2015
Powered By Blogger, Designed by Sweetheme

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.