Top Ad unit 728 × 90

نوێترین

هەواڵ

شۆۆۆۆك ،😮 ئامەرە سەرهونێرەكانی ڕیاڵ مەدرید بەرامبەر بە دۆرتمۆند

كاتژمێر (9:45) خولەكی ئەمشەو بە كاتی هەرێمی كوردستان، لە دووه‌مین گه‌ڕی  قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كانی چامپیۆنزلیگدا، یانەی بروسیا دۆرتمۆندی ئه‌ڵمانی لە نێو یاریگای (سیگناڵ ئیدونا پارك)ی تایبەت بە خۆی، میوانداری یانەی ریاڵ مه‌دریدی ئیسپانی دەكات. ئێمە وەك هەمیشە لە ماڵپەڕی یاریگانێت گرنگترین ئامارەكانی هەردوو یانەكە پێش ڕوبەڕوبونەوەكەی ئەمشەویان بڵاودەكەینەوە:-

1- ریاڵ مه‌درید بۆ جاری نۆیه‌م له‌ دوایین پێنج وه‌رزی چامپیۆنزلیگدا ڕوبه‌ڕوی بروسیا دۆرتمۆند ده‌بێته‌وه‌، 5 جاریان له‌ قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كان، 2 جاریان له‌ قۆناغی هه‌شته‌م و 2 جاریشیان له‌ قۆناغی نیوه‌ی كۆتایی.

2- دۆرتمۆند له‌ 3 یاریدا براوه‌ بووه‌ و ریاڵ مه‌دریدیش له‌ 2 یاریدا براوه‌ بووه‌، له‌ 2 یاریشدا یه‌كسان بوون.

3- بورسیا دۆرتمۆند بۆ جاری دوازده‌یه‌م به‌شداری قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كانی چامپیۆنزلیگ ده‌كات و جاری شه‌شه‌م له‌ حه‌وت ساڵی ڕابردودا.

4- بروسیا دۆرتمۆند له‌ دوایین چوار به‌شداریكردنی گه‌یشتۆته‌ قۆناغی كرانه‌ده‌ره‌وه‌ی چامپیۆنزلیگدا.

5- ریاڵ مه‌درید هیچ یاریه‌كی له‌ نێو یاریگای سیگنال ئه‌دۆنا پارك له‌ چامپیۆنزلیگ نه‌بردۆته‌وه‌، له‌ 3 یاریدا دۆراوه‌ و له‌ 3 یاریشدا یه‌كسان.

6- ریاڵ مه‌درید له‌ دوایین 28 یاری له‌ قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كانی چامپیۆنزلیگدا نه‌دۆراوه‌، 21 یاری بردۆته‌وه‌ و له‌ 7 یاریشدا یه‌كسان بووه‌، دوایین دۆرانیشی ده‌گه‌ڕیته‌وه‌ بۆ مانگی 10 ساڵی 2017 له‌ به‌رامبه‌ر بروسیا دۆرتمۆند.

7- یاریزانانی بروسیا دۆرتمۆند توانیویانه‌ له‌ 6 یاری له‌ دواینن 8 یاری له‌ سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتیه‌كاندا پارێزگاری له‌ خاوێنی تۆڕی گۆڵه‌كه‌یان بكه‌ن، ته‌نها 1 گۆڵیان له‌ 6 یاری ئه‌م وه‌رزه‌ی بۆندزلیگا لێ تۆماركراوه‌.

8- ریاڵ مه‌درید له‌ دوایین 6 یاری له‌گه‌ڵ یانه‌ ئه‌ڵمانیه‌كاندا له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی، 4 یاری بردۆته‌وه‌ و له‌ 2 یاریشدا دۆراوه‌.

9- پیر ئیمریك ئۆبامیانگی گابۆنی له‌ دوایین 9 یاری له‌گه‌ڵ دۆرتمۆند له‌ سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتیه‌كاندا، 12 گۆڵی تۆماركردووه‌.

10- كریسیانۆ رۆناڵدۆ توانیویه‌تی 4 گۆڵ له‌ دژی بروسیا دۆرتمۆند له‌ چامپیۆنزلیگ تۆماربكات، به‌ڵام له‌ دوایین 3 ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌یاندا ته‌نها یه‌ك گۆڵی تۆماركردووه‌.
شۆۆۆۆك ،😮 ئامەرە سەرهونێرەكانی ڕیاڵ مەدرید بەرامبەر بە دۆرتمۆند Reviewed by Gool News on سبتمبر 26, 2017 Rating: 5

تكايه‌ بابه‌ته‌كه‌ هه‌ڵ بسه‌نگێنه‌

ليست هناك تعليقات:

All Rights Reserved by Gool : گۆڵ © 2014 - 2015
Powered By Blogger, Designed by Sweetheme

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.