Top Ad unit 728 × 90

نوێترین

هەواڵ

زیدان بەم زوانە ماڵئاوای خۆی رادەگەیەنێت !!!! 😯




ڕێكان عامر علی-

رابڵ، یەکێک لە وەکیلە دێرین و ناودارەکانی بواری تۆپی پێ، پێشبینی دەکات زەینەدین زیدانی راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید بەمزووانە دەستبەرداری کاری راهێنەرایەتی لە یانەکەیدا دەبێت.

ئەو وەکیلە دێرینە پێیوایە زیدان ناتوانێت تا ماوەیەکی درێژتر کاری راهێنەرایەتی لە ریزەکانی یانەی شاهانەدا بکات، چونکە غروری یاریزانەکانی ئەو یانەیە زیدانی راهێنەر بێزار دەکات و ئیدارەدانیان بۆ ئەو قورستر دەبێت.

لەلێدوانێکی رۆژنامەوانیدا بۆ مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی رابڵ ئاشکرایکردووە ئەستێرەکانی ریاڵ مەدرید بەجۆرێک غروریان پەیدا کردووە هیچ یەکێکیان ئامادە نییە وەک یاریزانی یەدەگ لەو یانەیەدا یاریی بکات یان پشوو وەربگرێت، ئەمەش وادەکات زیدان کۆنترۆڵی رێکخستنی ئەو تیمەی لەدەست دەربچێت و لەماوەیەکی نزیکدا مێرەنگییەکان جێبهێڵێت.

لەلایەکی ترەوە ناوبراو باس لەوەشدەکات هەر یاریزانێکی ریاڵ مەدرید وا هەست دەکات پاشای جیهانەو دامەزرێنەری حەوت سەرسوڕهێنەرەکەی دونیایە.

لەکۆتایی قسەکانیدا رابڵ وتوویەتی "من متمانەی تەواوم بە قسەکانم هەیەو دەزانم زیدان کەسایەتییەکی گەورەی هەیە، بەڵام چی تر ناتوانێت داواکاری یاریزانەکانی جێبەجێبکات و کۆنترۆڵیان بۆ ئەو قورس دەبێت".
زیدان بەم زوانە ماڵئاوای خۆی رادەگەیەنێت !!!! 😯 Reviewed by Gool News on سبتمبر 04, 2017 Rating: 5

تكايه‌ بابه‌ته‌كه‌ هه‌ڵ بسه‌نگێنه‌

ليست هناك تعليقات:

All Rights Reserved by Gool : گۆڵ © 2014 - 2015
Powered By Blogger, Designed by Sweetheme

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.