Top Ad unit 728 × 90

نوێترین

هەواڵ

ئۆۆۆ شۆۆۆۆك ، پێكانەكەی دیمبیلی نهێنی تر ئاشكرا دەكات 😮 بارسا لە كێشەدایە



پێکانە سەختەکەی (عوسمان دیمبلی) ئەستێرە تازەکەی یانەی بارسێلۆنا هاندەرانی یانە کەتەلۆنییەکەی تووشی سەرسوڕمان کردوە و ڕۆژنامەیەکی نزیک لە یانەکەش نهینییەکی سەیر لەسەر هۆکاری سەرەکی پێکانەکە ئاشکرا دەکات.

ڕۆژنامەی( سپۆرت) لەم بارەیەوە ئاماژە دەکات کە عوسمان دیمبلی دوو هەفتە پێش ئێستا لە مەشقەکان هەستی بە ئازار کردوە بەر لەوەی یەکەمین یاری لەگەڵ یانەکە ئەنجام بدات، بەڵام یاریزانە فەرەنسییەکە پێکانەکەی شاردوەتەوە و لای کەس باسی نەکردوە، بۆ ئەوەی لە یارییەکان بەشداری بکات، دواتر یاریزانەکە کە پێویستی بە پشوودان و چارەسەر هەبوو، جگە لە مەشقەکان لە 3 یاری بەشداری کرد ئەوەش وای کرد بارودۆخی پێکانەکەی بە تەواوی بەرەو خراپتر بڕوات ئەوەبوو لە یاری خیتافی بەهۆی پێکانەوە یاریگای جێهێشت.

لە درێژەی بابەتی پێکانەکەی (دێمبلی) رۆژنامەکە ڕوونی کردوەتەوە کە یاریزانە لاوەکە بۆ چاک بوونەوە پێویستی بە ئەنجامدانی نەشتەرگەری دەبێت و بەمەش ئەگەری دوورکەوتنەوەی لە نێوان 3 تا 4 ماگ ببێت، ئەوەش واتای ئەوەیە یاریزانەکە نیوەی ئەو وەرزە ناتوانێت لە یارییەکانی بارسێلۆنا بەشداری بکات.

ئاشکرایە دیمبلی بە گرێبەستێکی گرانبەها کە بریتی بوو لە 105 ملیۆن یۆرۆ جگە لە 45 ملیۆن یۆرۆ پاداشت و هەندێک تایبەتمەندی لە یانەی بڕۆسیا دۆڕتمۆندی ئەڵمانی لە میرکاتۆی ئەم هاوینە پەیوەندی بە یانەی بارسێلۆنا کردبوو.

ئۆۆۆ شۆۆۆۆك ، پێكانەكەی دیمبیلی نهێنی تر ئاشكرا دەكات 😮 بارسا لە كێشەدایە Reviewed by Gool News on سبتمبر 18, 2017 Rating: 5

تكايه‌ بابه‌ته‌كه‌ هه‌ڵ بسه‌نگێنه‌

ليست هناك تعليقات:

All Rights Reserved by Gool : گۆڵ © 2014 - 2015
Powered By Blogger, Designed by Sweetheme

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.