Top Ad unit 728 × 90

نوێترین

هەواڵ

فاڵدڤێردی پشوو ە ۳ یاریزانی هەرەگرنگی یانەكە دەاد 😮





وادیارە ئارنیستۆ ڤاڵڤێردی ڕاهێنەری بارسێلۆنا لە فشاری یارییە زۆرەکانی ئەو مانگە نیگەرانە، بۆیە وەک چارەسەرێک بڕیارە لە یارییەکەی ئەمرۆی بەرانبەر خیتافی پشوو بە 3 یاریزانی گرنگی یانەکە بدات.

ڕۆژنامەی (سپۆرت)ی کەتەلۆنی بڵاویکردوەتەوە کە ڤاڵڤێردی بەهۆی زۆری یارییەکان و بۆ هیلاک نەبوونی ئەستێرەکان ئەو مانگە سیاسەتی پشوو پێدان پەیڕوەی دەکاتەوە، بەپێی رۆژنامەکە هەر یەکە لە ساموێل ئۆمتیتی و ئاندریاس ئنێستا و ڕاکیتچ لە یارییەکەی ئەمرۆ ئێوارە پشوو پێ دەدات.لەبری ئەوانیش هەر یەکە لە ماسکیرانۆ و پاولینیۆ و ئاندرێ گۆمێز و سێرجیۆ ڕۆبێرتۆ چانسی یاری کردنیان دەبێت، سپۆرت ئاماژەی کردوە کە ڤاڵڤێردی نایەوێت ئەو دەستپێکە باشەی لە لیگا و چامپیۆنزلیگ بە فیڕۆ بدات، بە تایبەتی لەبەر ئەوەی لە 15 ڕۆژی داهاتوودا یانەکە 5 یاری ئەنجام دەدات، ئەوەش یاریزانان بە تەواوی ماندو دەکات.

لەکۆتایی بابەتەکەی سپۆرت هاتوە کە پشوو وەرگرتن تەنها مێسی ناگرێتەوە، تەنها لە چەند یارییەکی دەگمەن نەبێت، بەڵام هەریەکە لە سوارێز و عوسمان دیمبڵی لە یارییەکانی داهاتوو دەگرێتەوە ، بەمەش بالکۆ ئالکاسێۆ و دیلیڤیۆ چانسی بەشداری کردنیان زیاتر دەبێت.
فاڵدڤێردی پشوو ە ۳ یاریزانی هەرەگرنگی یانەكە دەاد 😮 Reviewed by Gool News on سبتمبر 16, 2017 Rating: 5

تكايه‌ بابه‌ته‌كه‌ هه‌ڵ بسه‌نگێنه‌

ليست هناك تعليقات:

All Rights Reserved by Gool : گۆڵ © 2014 - 2015
Powered By Blogger, Designed by Sweetheme

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.