Top Ad unit 728 × 90

نوێترین

هەواڵ

ئۆۆۆ، پیرێز یاریزانێكی گرنگی یانەكەی دەفرۆشێت 😮

رێكان عامر علی

وادیارە بە فیڕۆدانی 4 خاڵ لە دوو یاری یەک بەدوای یەکی لیگای ئیسپانیا لە نێو یاریگای (بیرنابیۆ) سەرۆکی یانەی ریاڵ مەدریدی نیگەران کردوە، بە پێی تازەترین هەواڵ پێرێز دەیەوێت کەریم بن زیمە بفرۆشێت، بۆ ئەوەی هیرشبەرێکی ئاست بەرز بکڕێت.

ڕۆژنامەی (دەیلی ستار)ی ئینگلیزی ئاماژەی کردوە کە (فلۆرۆنتینۆ پێرێز) سەرۆکی ڕیال مەدرید فرۆشتنی بن زیمەی لە بەنامە تازەکەی داناوە بۆ ئەوەی بتوانێت گرێبەست لەگەڵ ئەنتوان گریزمان یاریزانی ئاتلەتیکۆ مەدرید یان پاولۆ دیبالای هێرشبەری یۆڤێنتۆس واژۆ بکات، بە پێی رۆژنامەکە یانەی ئاڕسناڵ کە پێشتریش کاتێک بن زیمە لە یانەی لیۆن بووە داوای یاریزانە فەرنسییەکەیان کردوە، بۆیە ئێستاش هە بایەخ بە بن زیمە دەدەن گەر ڕیاڵ مەدرید مەبەستی فرۆشتنی هەبێت.

ئاشکرایە کە ئاستی بن زیمە لەماوەی ڕابردوودا دابەزینی بەچاوی پێوەدیارە، وێرای ئەوەش زێدان ڕاهێنەری ڕیال مەدرید یاریزانەکە لەسەر بەرژەوەندی ئاسنسیۆ و ئیسکۆ لە پێکهاتەی سەرەکی یاری پێ دەکات، هەروەها دژ بە فرۆشتنی یاریزانەکە دەوەستێت ئەوەش هاندەرانی یانەی شاهانەی تووڕە کردوە.


ئۆۆۆ، پیرێز یاریزانێكی گرنگی یانەكەی دەفرۆشێت 😮 Reviewed by Gool News on سبتمبر 13, 2017 Rating: 5

تكايه‌ بابه‌ته‌كه‌ هه‌ڵ بسه‌نگێنه‌

ليست هناك تعليقات:

All Rights Reserved by Gool : گۆڵ © 2014 - 2015
Powered By Blogger, Designed by Sweetheme

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.