Top Ad unit 728 × 90

نوێترین

هەواڵ

شۆۆۆۆك ۲۲۲ ملیۆن ئێورۆ دورخرایەوە لە پێكهاتەی سەرەكی یانەی پاریس سێنژێرمان




لە هەنگاوێکی چاوەڕوان نەکراودا ئۆنای ئێمێرێ ڕاهێنەری یانەی پاریس سان جێرمان ناوی نێیماری لە لیستی یارییەکەی بەرانبەر مۆنپیلێ دوور خستوەتەوە.

ڕۆژنامەی (مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ)ی کەتەلۆنی لەم بارەیەوە، ئاماژەی کردوە کە نێیمار بۆ یەکەمین جار ناوی لە لیستی یارییەکانی پاریس سان جێرمان دا نابێت، ئەویش دوای ڕووداوەگەی نێوان یاریزان بەرازیلییەکە لەگەڵ (ئادنیسون کاڤانی) لە یاری بەرانبەر لیۆن کە تێیدا هەردوو یاریزان مشتومڕیان لەبەردەم زوومی کامێراکان لەسەر جێبەجێکردنی لێدانیکی سزا دروست کرد، بەگوێرەی ڕۆژنامەی مۆندۆ ئێمێرێ تەنها بۆ مەبەستی پشوو پێدانی نێیمار ئەو کارەی کردوە تا بۆ یاری بەرانبەر بایەڕن میونشین بە تەواوی ئامادە بێت و هیچ مەبەستێکی سزادانی نییە، هەروەها بە پێی قسەکانی ڕاهێنەر نێمار داوای لێ بوردنی لەسەر ڕووداوەکە لە هەموو هاوڕێیانی لە یانەکە کردوە و کێشەی دوو یاریزانەکە بە تەواوی کۆتایی پێ هاتووە.

ئاشکرایە کە نێیمار لە یاری بەرانبەر لیۆن دوای ئەوەی ناوبژیوان پەناڵتییەکی بۆ یانەی پاریس سان جێرمان هەژمار کرد، داوای لە کاڤانی کرد کە ئەو لێدانەکە جێبەجێ بکات، یاریزانە ئۆڕگواییەکەش داواکەی ڕەت کردەوە و ئەو رووداوەش هرەایەکی گەورەی لە هەموو میدیاکانی جیهان نایەوە.

۲۲۲
شۆۆۆۆك ۲۲۲ ملیۆن ئێورۆ دورخرایەوە لە پێكهاتەی سەرەكی یانەی پاریس سێنژێرمان Reviewed by Gool News on سبتمبر 23, 2017 Rating: 5

تكايه‌ بابه‌ته‌كه‌ هه‌ڵ بسه‌نگێنه‌

ليست هناك تعليقات:

All Rights Reserved by Gool : گۆڵ © 2014 - 2015
Powered By Blogger, Designed by Sweetheme

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.