Top Ad unit 728 × 90

نوێترین

هەواڵ

😮😮 بزانە بەرگركار چی لە رۆناڵدۆ بینیوە سەبارەت بە لێدانی سزاكە 🤔🤔


لە تایمی دووەمی یارییەکەی نێوان ئەپوێل نیقۆسیاو یانەی ریاڵ مەدرید، داوەر لێدانێکی سزای بۆ یانەی شاهانە دروستکرد و رۆناڵدۆش دانی پێدا ناوە کە ئەو لێدانە دروست نەبووە.

شەوی رابردوو یانەی ریاڵ مەدرید لەمیانی یارییەکانی قۆناغی کۆمەڵەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا میوانداری یانەی ئەپوێل نیقۆسیای قوبرسی کرد و یارییەکەی نێوانیانی بە ئەنجامی 3-0 لێبردەوە.

لە خولەکی 51ی تایمی دووەمی یارییەکەدا تۆپێک بەر شانی بەرگریکارێکی یانەی میوان دەکەوێت و داوەر دەیکات بە پەناڵتی، دوای کۆتاییهاتنی یارییەکە رۆناڵدۆ بەو بەرگریکارەی وتووە ئەو حاڵەتە بەهیچ شێوەیەک پەناڵتی نەبووە.
رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی لێدوانێکی رۆبەرتۆ لاگۆی بەرگریکاری یانە قوبرسییەکەی بڵاوکردووەتەوەو دەڵێت "لەگەڵ کۆتاییهاتنی یارییەکەدا رۆناڵدۆ دانی بەوەدا ناوەو پێیڕاگەیاندووم کە لێدانە سزاکە دروست نەبووەو داوەر هەڵەی کردووە".

لە بەشێكی تری قسەکانیدا ئەو بەرگریکارە باسی لەوە کردووە کە داوەر ناتوانێت هیچ شتێک بۆ بەرشلۆنەو ریاڵ مەدرید تێبپەڕێنێت و زۆر کات دەکەونە هەڵەی لێدانە سزاکانەوە.
😮😮 بزانە بەرگركار چی لە رۆناڵدۆ بینیوە سەبارەت بە لێدانی سزاكە 🤔🤔 Reviewed by Gool News on سبتمبر 14, 2017 Rating: 5

تكايه‌ بابه‌ته‌كه‌ هه‌ڵ بسه‌نگێنه‌

ليست هناك تعليقات:

All Rights Reserved by Gool : گۆڵ © 2014 - 2015
Powered By Blogger, Designed by Sweetheme

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.