Top Ad unit 728 × 90

نوێترین

هەواڵ

ئۆۆۆۆ ، زینیدین زیدان لە ژێر هەرەشە و رەخنەی هاندەر و ڕۆژنامە نوساندایە 🤔

رۆژنامەی مارکای ئیسپانی لە راپۆرتێکیدا هێرشی توند دەکاتە سەر زیدانی راهێنەری مێرەنگییەکان و دوو یەکسانبوون دەخاتە ئەستۆی دەستەی راهێنەران.

لە راپۆرتەکەی مارکادا کە بەشێکی زۆری بەناوی هاندەرانی ئەو یانەیەوە بڵاویکردووەتەوە باس لەوە دەکات لە دوو یاریی لەسەر یەکدا یانەی شاهانە نەیتوانیوە لەنێو یاریگای سانتیاگۆ بیرنابیۆدا بردنەوە بەدەستبهێنێت، کێشەکەش تەنها دەستەی تەکنیکی و راهێنەرە نەک هۆکاری تر.

ئاماژەیان بەوەشکردووە کە لەماوەی رابردوودا هۆکاری چوار خاڵ لە دوو یارییدا دەخەنە ئەستۆی داوەرەکانی ئیسپانیا، بەڵام ئەوە هەڵەیەکی گەورەیەو زیدان بەرپرسیاری یەکەمە، چونکە نەیتوانیوە پلانێکی تۆکمەو کاریگەر دابڕێژێت و پێشەنگی خولی ئیسپانیا بگرێت.

دوێنێ شەممە یانەی ریاڵ مەدرید لەسەر یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ و لەیارییەکی هەفتەی سێیەمی خولی ئیسپانیادا میوانداری یانەی لیڤانتی کرد و دوو خاڵی گرنگی لەدەستداو بەگۆڵێک لەگەڵ یانەی لیڤانتی یەکسان بوو.

ریاڵ مەدرید لەوەرزی ئەمساڵی خولی ئیسپانیادا دوو یاریی لەسەر یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ ئەنجامداوە، لەیاری یەکەمدا بە 2 گۆڵ لەگەڵ ڤالێنسیا و دوێنێش بەگۆڵێک لەگەڵ لیڤانتی یەکسان بوو.
ئۆۆۆۆ ، زینیدین زیدان لە ژێر هەرەشە و رەخنەی هاندەر و ڕۆژنامە نوساندایە 🤔 Reviewed by Gool News on سبتمبر 10, 2017 Rating: 5

تكايه‌ بابه‌ته‌كه‌ هه‌ڵ بسه‌نگێنه‌

ليست هناك تعليقات:

All Rights Reserved by Gool : گۆڵ © 2014 - 2015
Powered By Blogger, Designed by Sweetheme

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.