Top Ad unit 728 × 90

نوێترین

هەواڵ

میسی دژی ریفراندۆم وەستایەوە، یانەی بارسلۆناش برباری خۆبان داوە 😮😮

رێكان عامر علی 
لیۆنێل مێسی ئەرژەنتینی و گۆڵکاری یانەی بەرشلۆنە لە دژی ریفراندۆم و سەربەخۆیی هەرێمی کەتەلۆنیا دەوەستێتەوەو لە بڕیارێکی دەستەی باڵای یانەکە تووڕەیە.

لەئێستادا هەرێمی کەتەلۆنیا لەژێر دەسەڵاتی حکومەتی مەدریدایەو هاوڵاتیانی ئەو هەرێمە داوای جیابوونەوەو سەربەخۆیی دەکەن و وابڕیارە 1-10ی ئەمساڵ ریفراندۆم لەو هەرێمە بۆ سەربەخۆیی ئەنجام بدرێت.

حکومەتی مەدرید ناڕەزایی لەو بڕیارەی خەڵكی کەتەلۆنیا دەربڕیوەو رەخنەی توندیان ئاڕاستە دەکات، بەو هۆیەوە دەستەی باڵای یانەی بەرشلۆنە وەڵامی حکومەتی مەدریدی داوەتەوەو لە بەیانێکدا رایانگەیاندووە کە خەڵکی کەتەلۆنیا مافی خۆیانە داوای سەربەخۆیی بکەن و ریفراندۆمەکەیان شەرعیەو دەیانەوێت لە ئیسپانیا جیاببنەوە، بەو هۆیەوە مێسی لە ئیدارەی یانەکەی تووڕە بووەو نایەوێت ریفراندۆم ئەنجام بدرێت، هەموو ئەو زانیارییانەش ئیدواردۆ ئاندای رۆژنامەنووس پشتڕاستیکردووەتەوە.

ئەگەر کەتەلۆنیا سەربەخۆیی وەربگرێت یانەی بەرشلۆنە لە خولی پلە یەکی ئیسپانیا دێتە دەرەوەو کوڕە ئەرژەنتینیەکەش بەو حاڵەتە دڵتەنگە، چونکە لەکاتی دروستکردنی خولێکی تایبەت بە کەتەلۆنیا یانەکەی مێسی لاواز دەبێت.

میسی دژی ریفراندۆم وەستایەوە، یانەی بارسلۆناش برباری خۆبان داوە 😮😮 Reviewed by Gool News on سبتمبر 26, 2017 Rating: 5

تكايه‌ بابه‌ته‌كه‌ هه‌ڵ بسه‌نگێنه‌

ليست هناك تعليقات:

All Rights Reserved by Gool : گۆڵ © 2014 - 2015
Powered By Blogger, Designed by Sweetheme

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.