Top Ad unit 728 × 90

نوێترین

هەواڵ

یكۆردیان شكاند . میسی و پێكی ریكۆردیكی تر تۆمار دەكەن 🤙🏻


-

جیرارد پیکێی بەرگریکاری یانەی بەرشلۆنە ژمارەیەکی پێوانەیی نوێی تۆمارکرد، دوای ئەوەی تۆڕی گۆڵی یانەی ئیسپانیۆلی لە دێربی کەتەلۆنیا هەژاند.

پیکێ لەکۆی 21 یاری بەرانبەر یانەی ئیسپانیۆل 5 گۆڵی تۆمارکردووە، ئیسپانیۆلیش تاکە یانەیە کە پیکێ زۆرترین جار تۆڕی گۆڵەکەی هەژاندبێت.

لەلایەکی تریشەوە لەو یارییەدا لیۆنێل مێسی هاتریکی تۆمارکردو بووە گۆڵکاری مێژوویی دێربی کەتەلۆنیا.

یانەی بەرشلۆنە بەکۆکردنەوەی 9 خاڵ لە سێ یاریی دەستپێکی خولی ئیسپانیادا پێشەنگی یانەکانی ئیسپانیای گرتووە.

یانەی بەرشلۆنە یاری دێربی هەرێمی کەتەلۆنیای لە یانەی ئیسپانیۆڵ بردەوەو پێنج جار تۆڕی گۆڵەکەی هەژاند.

لەهەفتەی سێیەمی لالیگادا، بەرشلۆنە لەسەر نیوکامپ میوانداری ئیسپانیۆڵی کرد و تایمی یەکەمی بەدوو گۆڵی لیۆنێل مێسی کە لەخولەکەکانی 26 و 35 تۆماریکرد بەسودی خۆی کۆتایی پێهێنا.

لەتایمی دووەمدا باڵادەستی یاریزانانی بلاوگرانا بەردەوامی هەبوو، لەخولەکی 67 مێسی گۆڵی سێیەمی بەرشلۆنەی تۆمارکردو هاتریکی نوسییەوە.

لەخولەکەکانی 87 و 90 دا جیرارد پیکێ و لویس سوارێز دوو گۆڵی دیکەیان تۆمارکردو بەرشلۆنەش بە پێنج گۆڵی خاوێن براوەبوو.
یكۆردیان شكاند . میسی و پێكی ریكۆردیكی تر تۆمار دەكەن 🤙🏻 Reviewed by Gool News on سبتمبر 10, 2017 Rating: 5

تكايه‌ بابه‌ته‌كه‌ هه‌ڵ بسه‌نگێنه‌

ليست هناك تعليقات:

All Rights Reserved by Gool : گۆڵ © 2014 - 2015
Powered By Blogger, Designed by Sweetheme

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.