Top Ad unit 728 × 90

نوێترین

هەواڵ

هەواڵێکی خۆش بۆ هاندەرانی ریاڵ مەدرید


هەواڵێکی خۆش بۆ هاندەرانی ریاڵ مەدرید -


راپۆرتەکانی هەواڵ لە ئیسپانیا بڵاویانکردووەتەوە رۆبەرت لیڤاندۆڤسکی لە هاوینی 2018 روو لە یانەی ریاڵ مەدرید دەکات.

رۆژنامەی ئایسی ئیسپانی ئاشکرایکردووە لیڤاندۆڤسکی پۆڵندی و هێرشبەری یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی رایگەیاندووە کە خواستێکی زۆری هەیە بۆ چوونە نێو ریزەکانی یانەی ریاڵ مەدرید و لەماوەی رابردوودا گفتوگۆی زۆری لەو بارەیەوە لەگەڵ کارل هاینز رۆمەنیگەی سەرۆکی باڤارییەکان کردووە.

لەلایەکی ترەوە هەمان سەرچاوە باسی لەوەشکردووە کە لیڤا بەڕێوەبەری کارەکانی راسپاردووە گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی ئیدارەی یانەی شاهانە بکات بۆ ئەوەی لەسەر ئیمزاکردنی ئەو گرێبەستە رێککەوتن ئەنجام بدەن.

رۆژنامەی ئاس ئەوەشی ئاشکراکردووە کە لیڤاندۆڤسکی نایەوێت بکەوێتە جەنگەوە لەگەڵ یانە ئەڵمانییەکە، بەڵکو دەیەوێت دانیشتنیان لەگەڵدا ئەنجام بدات و گفتوگۆی رۆیشتنی بۆ یانەی شاهانە دەستپێبکات.

لەئێستادا یانە مەدریدیەکە بەدەست دابەزینی ئاستی هێرشبەرانی یانەکەیەوە (بایل و بنزیمە) دەناڵێنێت و دەیەوێت هێرشبەرێکی ئاستبەرز پەلکێشی سانتیاگۆ بیرنابیۆ بکات.
هەواڵێکی خۆش بۆ هاندەرانی ریاڵ مەدرید Reviewed by Gool News on سبتمبر 16, 2017 Rating: 5

تكايه‌ بابه‌ته‌كه‌ هه‌ڵ بسه‌نگێنه‌

ليست هناك تعليقات:

All Rights Reserved by Gool : گۆڵ © 2014 - 2015
Powered By Blogger, Designed by Sweetheme

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.