Top Ad unit 728 × 90

نوێترین

هەواڵ

ئه‌و گۆڵپارێزه‌ بناسه‌ به‌رامبه‌ر مێسی گۆڵی لێ نه‌کراوه‌🤔


لیۆنێل مێسی ئه‌فسانه‌ زیندووه‌که‌ی تۆپی پێ  چۆکی به‌ سه‌رجه‌م گۆڵپارێزه‌ گه‌وره‌کانی جیهان داداوه‌ به‌ڵام ناوێک هه‌یه‌ که‌ له‌ چوار یاریدا  لیۆ نه‌یتوانیوه‌ گۆڵه‌که‌ی بهه‌ژێنێت.

له‌مساڵدا جانلویجی بوفۆن ئه‌و  شه‌ره‌فه‌ی  له‌ده‌ستدا که‌ له‌ زۆرترین یاریدا مێسی گۆڵی لێنه‌کردبێت، پێش ئه‌ویش پیته‌ر چیک به‌هه‌مان ده‌رد چوو.

له‌ ئێستادا ژماره‌ پێوانه‌ییه‌که‌ به‌ ناوی  سێرجی ریژیکۆڤی گۆڵپارێزی روبن کازانه‌ ، که‌ له‌ چوار یاریدا  گۆڵه‌که‌ی به‌ خاوێنی هێشتۆته‌وه‌. له‌ ٢٠٠٩دا  روبن کازان ٢-١ شکستی به‌ بارسا هێنا ، له‌ یاری گه‌ڕانه‌وه‌ش ٠-٠ به‌رامبه‌ربوون ، دواتر ساڵیک دوای ئه‌وه‌ له‌ قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی خولی پاڵه‌وانه‌کان روبه‌رووی یه‌کبوونه‌وه‌، ئه‌مجاره‌ کازان دۆڕا به‌ڵام   سێرجی گۆڵه‌که‌ی له‌ لیۆ مێسی پاراست.

له‌دوای ئه‌و سیباستیان ڤیێرای گۆڵپارێزی ڤیاریاڵه‌ له‌ سێ یاری  مێسی گۆڵی لێنه‌کردووه‌، پاشانیش پیپی ریێنا و جولیۆ سیزارن  به‌ دوو یاری.
ئه‌و گۆڵپارێزه‌ بناسه‌ به‌رامبه‌ر مێسی گۆڵی لێ نه‌کراوه‌🤔 Reviewed by Gool News on سبتمبر 26, 2017 Rating: 5

تكايه‌ بابه‌ته‌كه‌ هه‌ڵ بسه‌نگێنه‌

ليست هناك تعليقات:

All Rights Reserved by Gool : گۆڵ © 2014 - 2015
Powered By Blogger, Designed by Sweetheme

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.