Top Ad unit 728 × 90

نوێترین

هەواڵ

هەواڵێكی دڵخۆشكەر لە دێمبێلی بۆ هانەرانی بارسلۆنا 😉



دوای ئەوەی (عوسمان دیمبلی) چەند ڕۆژێک لەمەوبەر نەشتەرگەرییەکەی سەرکەوتووی لە فینلەندا ئەنجامدا، یاریزانە لاوە تازەکەی بارسێلۆنا سەبارەت بە بارودۆخی تەندروستی و وادەی گەڕانەوەی موژدەیەکی خۆشی بە هاندەرانی یانەی بارسێلۆنا دا.

لەم بارەیەوە، دیمبلی لە پەیجی تایەبتی خۆی لە ئینستاگرام، وێنەیەکی یانەی بارسێلۆنای لە یاری بەرانبەر خیتافی بڵاوکردوەتەوە و لەژێرەوە نووسیویەتی “دوو مانگی دیکە دەگەڕێمەوە” ئەوەش موژدەیەکی دڵخۆشکەرە بۆ هاندەرانی بارسێلۆنا بە تایبەتی دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی دوورکەوتنەوەی یاریزانەکە بەهۆی ئەو پێکانە بۆ ماوەی 4 مانگ، کە ئەوەش ماوەیەکی زۆر درێژە و هاندەرانی نیگەران کردبوو.

ئاشکرایە دیمبلی کە لە یاری خیتافی توشی پێکان هات، دوای نێیمار دووەم گرانبەهاترین یاریزانی تۆپی پێیە لە جیهان، ئەو یاریزانە بە گرێبەستێک بە بەهای 105 ملیۆن +45 ملیۆن پاداشت و شتی تر لە بڕۆسیا دۆڕتمۆندی ئەڵمانی پەیوەندی بە یانەی بارسێۆلنا کردوە.

هەواڵێكی دڵخۆشكەر لە دێمبێلی بۆ هانەرانی بارسلۆنا 😉 Reviewed by Gool News on سبتمبر 21, 2017 Rating: 5

تكايه‌ بابه‌ته‌كه‌ هه‌ڵ بسه‌نگێنه‌

ليست هناك تعليقات:

All Rights Reserved by Gool : گۆڵ © 2014 - 2015
Powered By Blogger, Designed by Sweetheme

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.