Top Ad unit 728 × 90

نوێترین

هەواڵ

مێسی داواکارییەک لە یانەی بارسێلۆنا دەکات 🤔



لەگەڵ نزیکبوونەوەی وادەی تازەکردنەوەی گرێبەستی (لیۆنێل مێسی) لەگەڵ یانەی بارسێلۆنا، ئەفسانە ئارجەنتینییەکە داواکارییەکی پێشکەش بە دەستەی کارگێڕی یانەکەی کرد.

ڕۆژنامەی (AS)ی ئیسپانیا بڵاویکردوەتەوە کە یانەی بارسێلۆنا بڕیارە مەڕاسیمێکی گەورە و شایستە بۆ تازەکردنەوەی گرێبەستی لیۆنێل مێسی ئەنجام بدات، لە هەمان کاتدا بە پێچەوانەوە مێسی نایەوێت مەراسیمی تازەکرنەوەی گرێبەستەکەی بەو شێوەیە بێت، بۆیە داواکارییەکی پێشکەش بە کارگێڕی یانەکەی کردوە داوا دەکات کە وەکو جارانی پێشوو، گرێبەستەکەی بە شێوازێکی ئاسایی و بە ڕێوڕەسمێکی سادە وەکو پێشتر ئەنجام بدرێت، کە ئەویش بریتییە لە ڕۆیشتن بۆ ژووری سەرۆکی یانەکە و واژۆ کردن لەسەر گرێبەستی تازە و تۆقە کردن و دواتریش بە گرتنی چەند وێنەیەک کۆتایی پی بێت.

ئاشکرایە کە بڕیارە (لیۆنیل مێسی) کە گرێبەستەکەی لەگەڵ کۆتایی هاتنی ئەم وەرزە تەواو دەبێت، بە پێی هەواڵەکانیش گرێبەستە تازەکەی تا ساڵی 2021 لەگەڵ یانەی بارسێلۆنا تازە بکاتەوە.


مێسی داواکارییەک لە یانەی بارسێلۆنا دەکات 🤔 Reviewed by Gool News on سبتمبر 14, 2017 Rating: 5

تكايه‌ بابه‌ته‌كه‌ هه‌ڵ بسه‌نگێنه‌

ليست هناك تعليقات:

All Rights Reserved by Gool : گۆڵ © 2014 - 2015
Powered By Blogger, Designed by Sweetheme

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.