Top Ad unit 728 × 90

نوێترین

هەواڵ

مێسیییییییییییییییی ژمارەیەكی میژووی تۆماردەكات

لیۆنێل مێسی ئەرژەنتینی و ئەستێرەی یەكەمی یانەی بەرشلۆنە بەردەوامە لە نوسینەوەی مێژووە زێڕینەكەی و بەتۆماركردنی 2 گۆڵ بەرامبەر یانەی لاس پاڵماس ژمارەیەكی پێوانەیی نوێی تۆماركرد.

مێسی لەیاریی ئەمرۆی یانەكەی بەرامبەر یانەی لاس پاڵماس دوو گۆڵی تۆماركرد و ژمارەی گۆڵەكانی لە 7 هەفتەی سەرەتای لالیگادا بۆ 11 گۆڵ بەرزكردەوەو لە ئێستاشدا پێشەنگی گۆڵكارانی خولەكەیە.

تۆڕی سكای سپۆرت بڵاویكردووەتەوە مێسی ژمارەیەكی خۆی شكاند كە پێشتر و لەوەرزی 2011-2012 تۆماریكردبوو، كاتێك لە 7 هەفتەی سەرەتای ئەو وەرزەدا 10 گۆڵی تۆماركردبوو.

لای خۆشیەوە هەژماری مستەر شیپ بڵاویكردووەتەوە پێشتر پێنج یاریزان لەمێژووی لالیگادا لە 7 هەفتەی سەرەتادا 10 گۆڵیان تۆماركردووە، ئەوانیش (دیراتی، كوینی، سالڤا، كریستیانۆ رۆناڵدۆ، مێسی) بوون، بەڵام مێسی ركابەرەكانی تێپەڕاندو لە 7 یاری دەسپێكی لالیگادا 11 گۆڵی تۆماركردووە.

بەپێی هەمان هەژمار یەكەم یاریزان كە لە حەوت یاریی سەرەتای وەرزی خولی ئیسپانیادا 11 گۆڵی تۆماركردوە بەناوی سیزارەوەیەو لە ساڵی 1950دا ئەو ژمارەیەی تۆماركردووە.

لەلایەكی ترەوە تۆڕی سكواكا بڵاویكردووەتەوە مێسی لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاوەكو ئێستا 46 گۆڵی تۆماركردووە، بەوەش لەپێش سەرجەم یاریزانانی پێنج خولە گەورەكەی ئەوروپاوەیە.

تۆڕی ئۆپتای جیهانیش بڵاویكردووەتەوە مێسی لەسەر یاریگای نیوكامپ  گۆڵی ژمارە 100ی بۆ هاوڕێكانی دروستكرد (ئەسیست) ئەوەش دوای ئەوەی لەیاریەكەی ئەمڕۆیان بەرامبەر لاس پاڵماس پاسێكی یەكلاكەرەوەی داوای بۆسكێتس و ئەمەی دووەمیشیان گۆڵی یەكەمی بەرشلۆنەی پێ تۆماركرد.
مێسیییییییییییییییی ژمارەیەكی میژووی تۆماردەكات Reviewed by Gool News on أكتوبر 01, 2017 Rating: 5

تكايه‌ بابه‌ته‌كه‌ هه‌ڵ بسه‌نگێنه‌

ليست هناك تعليقات:

All Rights Reserved by Gool : گۆڵ © 2014 - 2015
Powered By Blogger, Designed by Sweetheme

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.