Top Ad unit 728 × 90

نوێترین

هەواڵ

كیلۆر ناڤاس هەواڵێكی خۆش دەداتە هاندەرانی ریاڵ مەدرید


ڕێكان عامر علی
گۆڵ نیوس 

 

كیلۆر ناڤاسی كۆستاریكی و گۆڵپارێزی یانەی ریاڵ مەدریدی پاڵەوانی ئیسپانیا و ئەوروپا، هەواڵێكی خۆش دەداتە هاندەرانی یانەكەی.


ناڤاس بەبەشداری كردنی لەراهێنانە بەكۆمەڵەكانی ئەمرۆی یانەی ریاڵ مەدرید هەواڵێكی خۆشی دایە هاندەرانی مێرەنگی.

ناڤاس لەماسولكەكانی قاچی راستیداو لەكاتی پەیوەندیكردنی بەهەڵبژاردەی كۆستاریكا لە پاڵاوتنەكانی گەیشتن بەمۆندیالی روسیا دووچاری پێكان هاتوو، بەو هۆیەشەوە لەیاریی شەوی رابردووی ریاڵ مەدرید بەرامبەر خیتافی بەشداری نەكرد.

بەشداریكردنی ناڤاس لەراهێنانە بەكۆمەڵەكانی ئەمرۆی یانەكەیدا واتای چاكبونەوەیەتی لەپێكانەكەی و بەشداریكردنیەتی لەیاریی داهاتووی لۆس بلانكۆس بەرامبەر تۆتنهامی ئینگلیزی.

بڕیارە سێشەممە یانەی ریاڵ مەدرید لەگەڕی سێیەمی قۆناغی كۆمەڵەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپادا رووبەڕووی یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی ببێتەوە.

لەلایەكی ترەوە هەریەكە لە گاریس بەیل و دانی كارڤاخال و ماتیۆ كۆڤاسیچ، بەتەنیا راهێنانیان ئەنجامداو بەشداری راهێنانە بەكۆمەڵەكانی ئەمرۆی یانەكەیان نەكرد.
كیلۆر ناڤاس هەواڵێكی خۆش دەداتە هاندەرانی ریاڵ مەدرید Reviewed by Gool News on أكتوبر 15, 2017 Rating: 5

تكايه‌ بابه‌ته‌كه‌ هه‌ڵ بسه‌نگێنه‌

ليست هناك تعليقات:

All Rights Reserved by Gool : گۆڵ © 2014 - 2015
Powered By Blogger, Designed by Sweetheme

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.