Top Ad unit 728 × 90

نوێترین

هەواڵ

لیۆنێل میسی، چی شردبۆیەوە لە ناو گۆرەویەكانیدا 🤔

لیۆنێل مێسی ئەرژەنتینی و گۆڵکاری یانەی بەرشلۆنە شەوی رابردوو رەفتارێکی ئاشکرادەبێت و دەبێتەهۆی هەواڵی جۆراوجۆری راگەیاندنەکانی ئیسپانیا.

زوومی کامێراکان ئاشکرایدەکەن، مێسی لەکاتی یارییەکەیان بەرانبەر یانەی ئۆڵمپیاکۆسی یۆنانی، دەستدەکات بەناو گۆرەوییەکانیداو دەنکێک حەبی رەنگ شین دەردەهێنێت و دەستبەجێ دەیخوات، ئەمەش دەبێتە هەواڵی گەرم و چەندین شیکردنەوەی بۆ دەکرێت، لەکاتێکدا نایەوێت هیچ کەسێک و کامێرایەک ئاگاداری حاڵەتەکەی ببێت، بەڵام دواجار ئاشکرادەبێت.

رادیۆی کەتەلۆنیا دەستبەجێ نهێنییەکە ئاشکرادەکات و رایدەگەیەنێت کە ئەو حەبەی مێسی خواردوویەتی تەنها بۆ ئەوە بووە لەنێو یاریگادا هێڵنج نەدات و نەڕشێتەوە، وەک چۆن لەماوەی رابردوودا لەنێو یاریگادا چەند جارێک تووشی ئەو حاڵەتە بووە.

شەوی رابردوو یانەی بەرشلۆنە بەئەنجامی (3-1) گۆڵ سەرکەوتنی بەرامبەر یانەی ئۆڵمپیاکۆسی یۆنانی تۆمارکردو لیۆنێل مێسی ئەرژەنتینیش بەتاکە گۆڵێک، گۆڵی ژمارە 100ی لەپاڵەوانێتیە گەورەکانی ئەوروپا تۆمارکرد.
لیۆنێل میسی، چی شردبۆیەوە لە ناو گۆرەویەكانیدا 🤔 Reviewed by Gool News on أكتوبر 19, 2017 Rating: 5

تكايه‌ بابه‌ته‌كه‌ هه‌ڵ بسه‌نگێنه‌

ليست هناك تعليقات:

All Rights Reserved by Gool : گۆڵ © 2014 - 2015
Powered By Blogger, Designed by Sweetheme

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.