Top Ad unit 728 × 90

نوێترین

هەواڵ

شۆۆۆۆۆۆۆك ، بزانە یاریزانانی بارسلۆنا لەسەر چی توشی ناكۆكی و دەمەقاڵێ بوون 🤔


یاریزانەکانی بەرشلۆنە دووبەرەکییان تێدەکەوێت 

ڕێكان عامر علی 
گۆڵ نیوس :ـ
ئێوارەی رۆژی یەکشەممە یاریزانەکانی بەرشلۆنە دووبەرەکییان تێدەکەوێت بەهۆی ئەنجامدانی یارییەکەیان بەرانبەر یانەی لاس پاڵماس بەهۆی بوونی پرۆسەی ریفراندۆمی هەرێمی کەتەلۆنیاوە.

بەگوێرەی هەواڵی رۆژنامەکانی ئیسپانیا هەندێک لە یاریزانەکان لە ژووری جل گۆڕین دەبێتە دەمەقاڵێیان و رەخنەی توند دەگرن لە ئەنجامدانی ئەو یارییەو بەتایبەت یاریزانە کەتەلۆنییەکان دڵگران بوون لە ئەنجامدانی ئەو یارییەو پێیان باش بووە یارییەکە دوابخرێت.

بەشێکی یاریزانەکان پێیانوابووە یارییەکە ئەنجام نەدرێت وەک هەڵوێست وەرگرتن لە دژی پۆلیسی ئیسپانیا کە رووبەڕووی دەنگدەرانی هەرێمی کەتەلۆنیا بوونەتەوە، هەندێکی تریشیان لەگەڵ ئەوەدابوون یارییەکە بەرانبەر یانەی لاس پاڵماس ئەنجام بدەن و پێویست بەوە ناکات دوابخرێت.

یانەی بەرشلۆنە سەركەوتنێكی دیكەی تێپەڕاند و سەرەڕای قەیرانەكانی هەرێمی كەتەلۆنیا بە سێ گۆڵی خاوێن لە یانەی لاس پاڵماسی بردەوە.

بەهۆی ریفراندۆمەكەی هەرێمی كەتەلۆنیا دەنگۆی بەرێوەنەچوونی یاریەكەی نێوان بەرشلۆنە و لاس پاڵماس بڵاوبووەوە، دواتر یەكێتی تۆپی پێی ئیسپانی بڕیاریدا یارییەكە بەبێ ئامادەبوونی هاندەران بەڕێوەبچێت

بەرشلۆنە حەوتەمین سەركەوتنی یەكلەدوای یەكی لەوەرزی نوێی لالیگادا تۆماركردو بە 21 خاڵ پێشەنگی ریزبەندی خولەكەی گرتووە.
شۆۆۆۆۆۆۆك ، بزانە یاریزانانی بارسلۆنا لەسەر چی توشی ناكۆكی و دەمەقاڵێ بوون 🤔 Reviewed by Gool News on أكتوبر 02, 2017 Rating: 5

تكايه‌ بابه‌ته‌كه‌ هه‌ڵ بسه‌نگێنه‌

ليست هناك تعليقات:

All Rights Reserved by Gool : گۆڵ © 2014 - 2015
Powered By Blogger, Designed by Sweetheme

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.