Top Ad unit 728 × 90

نوێترین

هەواڵ

عوسمانی دێمبێلی 😮 داواکاریەك لە یانەی بارسالۆنا دەكات 🤔



لەکاتێکدا (عوسمان دیمبلی) هیرشبەری یانەی بارسێلۆنا لە یەکێک لە هۆتێلەکان لەسەر بەرنامەی چارەسەرکردنی لە پێکانەی بەردەوامە، یاریزانەکە داواکارییەکی تایبەتی لە کارگێڕی یانەی بارسێلۆنا کردوە.

ڕۆژنامەی (سپۆرت)ی کەتەلۆنی ئاشکرای کردوە کە دیمبلی داواکارییەکی تایبەتی کردوە سەبارەت بە خواردنی مریشک لە ژەمەکانی خۆی ئەویش ئەوەیە کە مریشک لەو هۆتێلە بۆ ئەو دەبێت لەسەر شێوازی ئیسلامی سەرببڕێت، بەپێی ڕۆژنامەکە مریشک باشترین خورادنە لای دیمبلی و هەمیشە زۆر داوای دەکات، هەروەها یاریزانە فەرەنسییەکە کە موسڵمانە و بڕیار بوو ئەمساڵ لەگەڵ خێزانەکەی حەج بکات، هەمان داواکاری بۆ کەسە نزیکەکانی خۆی کردوە کە لەگەڵی لە هەمان هۆتێل یاوەری دەکەن.

عوسمان دیمبلی کە لە یانەی دۆڕتمۆند پەیوەندی بەیانەی بارسێلۆنا کرد لە یاری بەرانبەر خیتاڤی تووشی پێکان هات و ماوەیەکە لە یاری کردن دوور کەوتوەتەوە و چاوەڕێ دەکرێت قۆناغەکانی چارەسەرکردنی چەند هەفتەیەکی دیکەش بخایەنێت.
عوسمانی دێمبێلی 😮 داواکاریەك لە یانەی بارسالۆنا دەكات 🤔 Reviewed by Gool News on أكتوبر 21, 2017 Rating: 5

تكايه‌ بابه‌ته‌كه‌ هه‌ڵ بسه‌نگێنه‌

ليست هناك تعليقات:

All Rights Reserved by Gool : گۆڵ © 2014 - 2015
Powered By Blogger, Designed by Sweetheme

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.