Top Ad unit 728 × 90

نوێترین

هەواڵ

لە ئاهەنگەکەی دوێنێ شەودا ئەلڤێس تیرێک دەنێت بە دڵی مەدریدییەکانەوە


 


دانی ئەلڤێسی بەرازیلی و یاریزانی یانەی پاریس سانجێرمان لە ئاهەنگەکەی دوێنێ شەوی لەندەن بۆ باشترینەکانی ساڵی 2017 بەشداریکرد و لە پێکهاتەی باشترینەکاندا خەڵاتی زە بێستی وەرگرت.


پێگەی دۆن بالۆنی ئیسپانی ئاشکرایکردووە ئەلڤێس بە یاریزانەکانی ریاڵ مەدرید و سەرۆکەکەیانی وتووە ئامانجی یانەی پاریس سانجێرمان بۆ وەرزی نوێی گواستنەوەی یاریزانان کەریم بنزیمەی هێرشبەریان دەبێت.

دەنگۆی رۆیشتنی ئیدنسۆن کاڤانی ئۆرۆگوایی لە یانە پاریسیەکە لە ئارادایە، بەو هۆیەوە ناسر خلێفی سەرۆکی یانەکە کەریم بنزیمەی فەرەنسی و سەرەڕمی یانە ئیسپانییەکەی کردووەتە ئامانج بۆ شوێنگرتنەوەی ئەو ئۆرۆگواییە.

ئەلڤێس ساڵانێکی زۆر لە خولی ئیسپانیاو لە یانەکانی سێڤییا و بەرشلۆنە یارییکردووە ئاشنایەتی و هاوڕێیەتی لەگەڵ زۆرێک لە یاریزانەکانی ئەو خولەدا هەیەو لەکاتی ئاهەنگەکەدا پێیڕاگەیاندوون پەلکێشکردنی بنزیمە بۆ باخچەی شازادەکان نزیکە.
لە ئاهەنگەکەی دوێنێ شەودا ئەلڤێس تیرێک دەنێت بە دڵی مەدریدییەکانەوە Reviewed by Gool News on أكتوبر 24, 2017 Rating: 5

تكايه‌ بابه‌ته‌كه‌ هه‌ڵ بسه‌نگێنه‌

ليست هناك تعليقات:

All Rights Reserved by Gool : گۆڵ © 2014 - 2015
Powered By Blogger, Designed by Sweetheme

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.