Top Ad unit 728 × 90

نوێترین

هەواڵ

دوا بە دوا دۆرانەكەی دوێنێ پێرێز شوێنگرەوەی زیدانی دەستنیشانکرد🤔


پێرێز شوێنگرەوەی زیدانی دەستنیشانکرد 

ڕێكان عار علی 
داهاتووی زەینەدین زیدانی فەرەنسی نادیارەو هەندێک لە راگەیاندنەکانی ئیسپانیا ئاماژە بەوە دەکەن ئەو راهێنەرەی ریاڵ مەدرید ریزەکانی یانەکە جێبهێڵێت.

رۆژنامەی دۆن بالۆنی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە یانەی شاهانە لەلایەن پێرێزەوە لیستێکی ئامادەکردووەو خۆی لە ناوی سێ پاڵێوراودا دەبینێتەوە بۆ شوێنگرتنەوەی زیدانی فەرەنسی.

راهێنەرەکانیش بریتین لە: ماوریسیۆ بۆچیتینیۆی راهێنەری یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی و خۆزیە مۆرینیۆی راهێنەری یانەی مانچستەر یونایتد و یواکیم لۆفی راهێنەری هەڵبژاردەی ئەڵمانیا.

هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوەشداوە لۆف یەکێکە لە پاڵێوراوە بەهێزەکان لەلایەن فلۆرەنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەکەی قەڵای سپییەوە.

بەهۆی ئەنجامە خراپەکانی یانەی ریاڵ مەدرید لەم وەرزەی خولی پلە یەکەی ئیسپانیا داهاتووی ئەو راهێنەرە کەوتووەتە مەترسییەوە لەگەڵ یانەی شاهانەدا.

دوێنێ یەکشەممە لەیارییەكی هەفتەی 10ی خولی یانەكانی ئیسپانیادا یانەی ریاڵ مەدریدی پاڵەوانی وەرزی رابردووی خولەكە بووە میوانی یانەی جیرۆنای کەتەلۆنی و بە ئەنجامی 1-2 شکستیهێنا.
دوا بە دوا دۆرانەكەی دوێنێ پێرێز شوێنگرەوەی زیدانی دەستنیشانکرد🤔 Reviewed by Gool News on أكتوبر 30, 2017 Rating: 5

تكايه‌ بابه‌ته‌كه‌ هه‌ڵ بسه‌نگێنه‌

ليست هناك تعليقات:

All Rights Reserved by Gool : گۆڵ © 2014 - 2015
Powered By Blogger, Designed by Sweetheme

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.