Top Ad unit 728 × 90

نوێترین

هەواڵ

فاڵڤێردیباسی یاری ئۆڵۆمپیانكۆس + نیمار + ریاڵمەدرید دەكات



ڤاڵڤێردی باسی دۆڕاندنی ڕیاڵ و گەڕانەوەی نێیمار و یاری ئۆلۆمبیاکۆس دەکات

لەپرێس کۆنفرانسی تایبەت بە یارییەکەی ئەمشەوی بارسێلۆنا و یانەی ئۆلۆمبیاکۆسی یۆنانی ئارنسیستۆ ڤاڵڤیردی، ڕاهێنەری بارسێلۆنا باسی بارودۆخی یارییەکە و دوایین شکستی ڕیاڵ مەدریدی کرد.

لەم بارەیەوە ڤاڵڤێردی لە وەڵامی ڕۆژنامەنوسان سەبارەت بە یارییەکە گوتی کە یانەکە هەموو توانای دەخاتە گەڕ بۆ ئەوەی 3 خاڵی یارییەکە ببات و سەرکەوتن بۆ قۆناغی داهاتوو زامن بکات، هەروەها گوتیشی دەزانم یانەی ئۆلۆمبیاکۆس وەکو یارییەکەی دیکە نابێت، ئەوانیش بە پاڵپشتی هاندەرانیان هەوڵ دەدەن ئەنجامێکی باش بەدەست بهێنن، بەلام ئێمە باش خۆمان ئامادە کردوە و پێکهاتەکە هیچ کیشە و پێکانێکی تێدا نییە.

دەربارەی لیگا و ئەنجامە باشەکانی بارسێلۆنا و دۆڕاندنی ریال مەدریدی ڕکابەر بە گیڕۆنا، ڤاڵڤێردی گوتی” لیگای ئەو وەرزە زۆر سەختە ڕیاڵ تووشی شکست هات پێشتر بینیمان چۆن ئاتلەتیکۆ مەدرید و سڤیلیا و یانەی بەهێز ڕووبەڕووی بارودۆخی دژوار بوونەوە، ئێمەش بەرانبەر بلباو چاوەڕێ دەکرا خاڵ لە دەست بدەین بەلام ئێمە توانیمان کارێکی باش بکەین و خۆمان زۆر ماندوو بکەین و ببەینەوە، بەڕاستی خۆشخاڵم بە ئەنجامەکان 9 سەرکەوتن و یەکسانبوونێک ئەنجامێکی زۆر باشە بەڵام جارێک زووە و لیگا یەکلایی نەکراوەتەوە.

لەکۆتایی قسەکانیدا، ڤاڵڤێردی دەربارەی ئەگەری گەڕانەوەی نێیمار بۆ بارسێلۆنا قسەی کرد و گوتی ” با بزانین داهاتوو چی تازە ڕوودەدات، بەلام لەو ساتەدا پێشبینی شتێکی لەو جۆرە ناکەم”.

ئاشکرایە سەعات 9,45 ی ئەمشەو لە یارییەکی گرنگی گەڕی چوارەمی چامپیۆنزلیگدا یانەی بارسا دەبێتە میوانی ئۆلۆمبیاکۆس و بە بردنەوەی یانە کەتەلۆنییەکە ڕاستەوخۆ بۆ قۆناغی 16 سەرکەوتنی مسۆگەر دەکات.

   
فاڵڤێردیباسی یاری ئۆڵۆمپیانكۆس + نیمار + ریاڵمەدرید دەكات Reviewed by Gool News on أكتوبر 31, 2017 Rating: 5

تكايه‌ بابه‌ته‌كه‌ هه‌ڵ بسه‌نگێنه‌

ليست هناك تعليقات:

All Rights Reserved by Gool : گۆڵ © 2014 - 2015
Powered By Blogger, Designed by Sweetheme

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.