Top Ad unit 728 × 90

نوێترین

هەواڵ

🤔رونكردنەوەی زیدان لەسەر گۆڵنەكردنی رۆناڵدۆ قسەی كرد 🤔


دوای سەرکەوتنی ڕیاڵ مەدرید بە دوو گۆڵی بێ وەڵام بەسەر یانەی ئیسپانیۆل، زێنەدین زێدان ڕاهێنەری یانەی شاهانە سەبارەت بەگۆڵ نەکردنی کریستیانۆ رۆنالدۆ لە لیگای ئیسپانیا بۆچوونی خۆی دەربڕی و قسەی خۆی کرد.

لەم بارەیەوە زیزۆ بە ڕۆژنامەی (AS)ی ئیسپانی گوت” کریستیانۆ ڕۆنالدۆ کە دوای 7 گەڕی لیگا کە تێیدا بەهۆی سزاکان تەنها لە 3 یاری بەشداری کردوە، هیچ گۆڵێکی تۆمار نەکردوە، بەم هۆیە هەست بە نائومێدی و بێزارییەکی زۆر دەکات، ڕۆنالدۆ هیلاک و ماندوو نیە و بەهۆی سزاکان ماوەیەک پشووی دا، بەڵام لە یارییەکەی دوێنێ توانی گۆڵێکی جوان بۆ ئیسکۆ دروست بکات، ئەوە تۆپی پێیە هیوادارم لە یاری داهاتوو بتوانێت گۆڵ تۆمار بکات و بارودۆخەکە بگۆڕێت”.

ئاشکرایە کە لیۆنێل مێسی ڕکابەری سەرسەختی رۆنالدۆ بە تۆمار کردنی 11 گۆڵ پێشەنگی گۆڵکارانی لیگای ئیسپانیای گرتوە، لەکاتێکدا ڕۆناڵدۆ دوای تێپەڕبوونی 7 گەڕی لیگا تا ئێستا هیچ گۆڵیکی تۆمار نەکردوە.
🤔رونكردنەوەی زیدان لەسەر گۆڵنەكردنی رۆناڵدۆ قسەی كرد 🤔 Reviewed by Gool News on أكتوبر 02, 2017 Rating: 5

تكايه‌ بابه‌ته‌كه‌ هه‌ڵ بسه‌نگێنه‌

ليست هناك تعليقات:

All Rights Reserved by Gool : گۆڵ © 2014 - 2015
Powered By Blogger, Designed by Sweetheme

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.