Top Ad unit 728 × 90

نوێترین

هەواڵ

یانەی ڕیاڵ مەدرید یاریزانێكی بەرازیلی دەكڕێت 😜👌

یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی گرێبەست لەگەڵ یاریزانێکی هەڵبژاردەی بەرازیلدا واژوو دەکات.

رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە یانەی ریاڵ مەدرید لەگەڵ یانەی پاڵمیراسی بەرازیلی، لەسەر کڕینی ئالان سۆزای یاریزانی ئەو یانەیە رێککەوتووە.

یاریزانە تەمەن 17 ساڵەکە لەیانەی پاڵمیراس و هەڵبژاردەی خوار تەمەن 17 ساڵی سیلیساودا درێسی ژمارە 10 دەپۆشێت.

ئاس ئاشکرایکردووە ئالان سۆزا لە 2018دا گرێبەستەکەی لەگەڵ ریاڵ مەدرید واژوو دەکات و پەیوەندی بەتیمی کاستیای مێرەنگییەوە دەکات.

گرێبەستەکەی ئالان لەگەڵ یانەی پاڵمیراس 2020 کۆتایی دێت و نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەشی 50 ملیۆن یۆرۆیە، بەڵام بەپێی هەواڵەکەی ئاس ریاڵ مەدرید بەرامبەر نیوەی ئەو نرخە گرێبەستەکە واژوو دەکات.

ئالان لەئێستادا لەگەڵ هەڵبژاردەی بەرازیل لەمۆندیالی خوار تەمەن 17 ساڵ لە هندستان بەشدارەو بەهۆی ئامادەنەبوونی ڤیسنۆسی هێرشبەری فلامینگۆشەوە رۆڵی پیاوی یەکەمی هەڵبژاردەکە دەبینێت.
یانەی ڕیاڵ مەدرید یاریزانێكی بەرازیلی دەكڕێت 😜👌 Reviewed by Gool News on أكتوبر 21, 2017 Rating: 5

تكايه‌ بابه‌ته‌كه‌ هه‌ڵ بسه‌نگێنه‌

ليست هناك تعليقات:

All Rights Reserved by Gool : گۆڵ © 2014 - 2015
Powered By Blogger, Designed by Sweetheme

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.