Top Ad unit 728 × 90

نوێترین

هەواڵ

زیدان كۆمەڵێك هەواڵی دڵخۆشكەر بۆ هاندەران دەخاتە سەر نووسی رۆژنامەكان

ریكان عامر علی

پشووی ڕۆژەکانی فیفا بۆ زێنەدین زێدانی ڕاهێنەری ریاڵ مەدرید زۆر بەسوود بوو، ڕاهێنەری مێرەنگی لەو کاتەدا زۆر لەو یاریزانانەی بۆ گەڕایەوە کە پێشتر توشی پێکان هاتبوون.

ڕۆژنامەی(ماڕکا)ی نزیک لە یانەی ڕیاڵ مەدرید بڵاویکردوەتەوە کە زیزۆ بە هەواڵی چاک بوونەوەی تیۆ هێرناندێز و کەریم بن زیمە و مارسیلۆ زۆر دڵخۆش بووە، بە پێی ڕۆژنامەکە کەریم بە تەواوی ئامادەیە و تیۆ هیرناندێز گەڕاوەتەوە مەشقە بە کۆمەڵەکان و هەورەها مارسیلۆش بەرەو چاکبوون دەڕوات و بۆ ماوەیەکی کورت مەشقەکانی ئەنجامدا و دواتر لە هۆڵی یانەکە مەشقی تایبەتی ئەنجام داوە.

ماڕکا لە درێژەی بابەتەکەی ئاماژەی کردوە کە جگە لەوانە ماتیۆ کۆڤایسچ لە چاکبوونەوە زۆر نزیکە و تەنها پێویستی بە بەرزکردنەوەی باری جەستەیی هەیە، تەنها کارڤەخاڵ بەهۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسێکی مەترسیدار بۆ چەند هەفتەیەک دادەبڕێت، بەمەش زیزۆ بۆ یاری خیتافی کە 14 ئەم مانگە لە دەرەوەی یاریگای خۆی ئەنجام دەدرێت، بە پێکهاتەیەکی باش و نموونەیی دەتوانێت یاری بکات.

ئاشکرایە کە ریاڵ مەدرید لەم وەرزە دەستپێکێکی خراپی هەبوو، یانەکە لە سەرەتای ئەم وەرزە بە دۆڕاندنێک و دوو یەکسانبوون لە بێرنابیۆ 7 خاڵی گرنگی لە کیسدا، بەڵام پێشبینی دەکرێت لە داهاتوێکی نزیکدا میرەنگی ئاستی ڕاستەقینەی خۆی پیشان بداتەوە.
زیدان كۆمەڵێك هەواڵی دڵخۆشكەر بۆ هاندەران دەخاتە سەر نووسی رۆژنامەكان Reviewed by Gool News on أكتوبر 05, 2017 Rating: 5

تكايه‌ بابه‌ته‌كه‌ هه‌ڵ بسه‌نگێنه‌

ليست هناك تعليقات:

All Rights Reserved by Gool : گۆڵ © 2014 - 2015
Powered By Blogger, Designed by Sweetheme

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.