Top Ad unit 728 × 90

نوێترین

هەواڵ

رۆناڵدۆ لەمرۆی راهێنەرەكان وڕەی خۆی دەردەخات 😮😮



کریستیانۆ رۆناڵدۆی پرتوگالی و ئەستێرەی یەکەمی یانەی ریاڵ مەدرید لە راهێنانەکانی ئەمڕۆی یانەکەیدا تووڕەیی خۆی بەسەر رۆژنامەنووساندا دەردەخات.

بەگوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی مارکای ئیسپانی رۆناڵدۆ لە رۆژنامەنووسان تووڕەیەو لەکاتی راهێنانەکانی ئەمڕۆ شەممەدا تۆپەکانی هاوشێوەی شووتی بەهێز بەرەو شوێنی دانیشتنی رۆژنامەنووسان ئاڕاستەکردووە.

هەمان سەرچاوە باس لەوەشدەکات دۆنی ئەستێرەی یەکەمی شاهانەییەکان لەماوەی رابردوودا رووبەڕووی رەخنەی توندی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بووەوەو تۆمەتباریان کردووە بەوەی ئاستی دابەزیوە، جگەلەوەش بابەتی زیندانیکردن و نەدانی باج بە حکومەتی ئیسپانیا لەلایەن راگەیاندنەکانەوە هێندەی تر بابەتێکی بێزارکەربووە بۆ ئەو گۆڵکارە پرتوگالییە، هەربۆیە وەک ناردنی مەسجێکی تووڕەیی ئەو تۆپانەی ئاڕاستەکردوون.

وابڕیارە سبەی یەکشەممە یانەی ریاڵ مەدرید لەنێو یاریگای سانتیاگۆ بیرنابیۆ میوانداری یانەی ئیبار بکات و کاتژمێر 9:45 خولەک بەکاتی هەرێمی کوردستان یارییەکە ئەنجام دەدەن.
رۆناڵدۆ لەمرۆی راهێنەرەكان وڕەی خۆی دەردەخات 😮😮 Reviewed by Gool News on أكتوبر 21, 2017 Rating: 5

تكايه‌ بابه‌ته‌كه‌ هه‌ڵ بسه‌نگێنه‌

ليست هناك تعليقات:

All Rights Reserved by Gool : گۆڵ © 2014 - 2015
Powered By Blogger, Designed by Sweetheme

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.