Top Ad unit 728 × 90

نوێترین

هەواڵ

هاری لەسەر چونی خۆی بۆ ریاڵ مەدرید هاتە دەنگ 🤔


هاری کەین لەسەر چوونی بۆ ریاڵ مەدرید هاتەدەنگ-

هاری کەینی ئینگلیزی و هێرشبەری یانەی تۆتنهام لەسەرچوونی بۆ یانەی ریاڵ مەدرید هاتەدەنگ و بیری لە جێهیشتنی ئەو یانە ئینگلیزییە نەکردووەتەوە.

بەگوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی میرەری بەریتانی هاری ئاماژەی بەوە کردووە کە لە راگەیاندنەکانەوە گوێبیستی ئەوە دەبێت روو لە یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی دەکات و وەرزی داهاتوو درێسی ئەو یانەیە دەپۆشێت، بەڵام ناوبراو هەموو ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوەو مانەوەی خۆی لە سپێرز راگەیاند.

لە بەشێکی تری قسەکانیدا بۆ ئەو رۆژمانەیە هێرشبەرەکەی تۆتنهام وتوویەتی "حەزدەکەم ببم بە یاریزانی یەکەم لە یانەکەمداو ئارەزوودەکەم تا کۆتایی ژیانی یاریکردنم لەو یانەیەدا بم، یانەکەمان خاوەنی کۆمەڵێک یاریزانی ئاستبەرزەو بەتوانایەو راهێنەرێکی بەئەزموون سەرپەرشتیمان دەکات".

هاری باسی لەوەشکردووە یەكێک لەو هۆکارانەی پاڵنەرە بۆ ئەوەی لەگەڵ سپێرز بمێنێتەوە کردنەوەی ئەو یاریگا نوێیەیە کە هێندەی نەماوە.

جگە لە یانەی شاهانە چەند یانەیەکی تری ئەوروپا چاویان بڕیوەتە تواناکانی هاری کەین و دەیانەوێت بۆندی لەگەڵدا ئیمزابکەن، بەڵام ئەو یاریزانە هەموو ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە کە باس لە رۆیشتنی دەکەن.
هاری لەسەر چونی خۆی بۆ ریاڵ مەدرید هاتە دەنگ 🤔 Reviewed by Gool News on أكتوبر 21, 2017 Rating: 5

تكايه‌ بابه‌ته‌كه‌ هه‌ڵ بسه‌نگێنه‌

ليست هناك تعليقات:

All Rights Reserved by Gool : گۆڵ © 2014 - 2015
Powered By Blogger, Designed by Sweetheme

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.