Top Ad unit 728 × 90

نوێترین

هەواڵ

لەكۆتایدا ، كۆنتینهۆ ەم زوانە دەبێتە یارزانی بارسلۆنا

رێكان عامر علب

دوای ئەوەی نەیتوانی لە وادەی هاوینەی گواستنەوەی یاریزانان بۆ یانەی بارسێلۆنا یاری بکات، وادیارە فیلیپ کۆتینیۆ، ناوەڕستکاری بەڕازیلی یانەی لیڤەرپول سوورە لەسەر ئەوەی خەونەکەی بەم نزیکانە بهێنێتە دی.

ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی بڵاویکردوەتەوە، کە کۆتینیۆ تا ئەوساتەش لەگەڵ یانەکە پەیوەندی هەیە و نەپچڕاوە و هاوڕێیەتییەکی بەهێزیشی لەگەڵ هەر یەکە لە سوارێز و پاولینیۆ هەیە و لەسەر بڕیاری خۆشی ماوە کە لە داهاتوێکی نزیک بۆ بارسێلۆنا یاری بکات، رۆژنامەکە ئاماژەی کردوە کە یانەی بارسێلۆنا کۆتینیۆی کردوەتە ئامانجی خۆی بۆ وادەی زستانەی گواستنەوەی یاریزانان بەڵام بەو بڕە پارەیەی پێشتر نا بەڵکو گرێبەستی ئەمجارە کەمتر دەبێت و ڕەنگە 80 ملیۆن یۆرۆ بێت، لەگەڵ 30 ملیۆن یۆرۆی دیکەش وەک تایبەتمەندی و پاداشت، ئەو بڕە پارەیەش کەمترە لەوەی پێشتر بۆ یاریزانەکە خرابوە ڕوو کە زیاتر لە 150 ملیۆن یۆرۆ دەبوو، بەڵام یانەی لیڤەرپول گرێبەستەکەی ڕەت کردەوە.

ئاشکرایە کە کۆتینیۆ کە تەمەنی 25 ساڵ دەبێت دوای گەڕانەوەی ئاستێکی نایاب لەگەڵ لیڤەرپول پێشکەش دەکات، هەرچەندە لەم وەرزە یانەکەی نەیتوانیوە ئەنجامی دڵخۆشکەر لەگەڵ دەستپێکی وەرزی تازە تۆمار بکات.
لەكۆتایدا ، كۆنتینهۆ ەم زوانە دەبێتە یارزانی بارسلۆنا Reviewed by Gool News on أكتوبر 05, 2017 Rating: 5

تكايه‌ بابه‌ته‌كه‌ هه‌ڵ بسه‌نگێنه‌

ليست هناك تعليقات:

All Rights Reserved by Gool : گۆڵ © 2014 - 2015
Powered By Blogger, Designed by Sweetheme

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.