Top Ad unit 728 × 90

نوێترین

هەواڵ

كاپتنی یانەی جیرۆنا نهێنیەكی خۆی و ڕۆناڵدۆ ئاشكرا دەكات 🤔



ڕێكان عامر علی
دوای تێپەڕبوونی چەند رۆژێک لە یارییەکەی ریاڵ مەدرید و گیڕۆنا کە تێیدا ریاڵ بە ئەنجامی 2-1 لە لیگا شکستی خوارد، کاپتنی یانە کەتەلۆنییەکە نهێنی قسەکانی لەگەڵ ڕۆنالدۆ و هۆکاری ڕازی نەبوونی بۆ گۆڕینەوەی درێسەکەی لەگەڵی ئاشکرا کرد.

لەم بارەیەوە (ئالێکس گرانێل)کاپتنی تیپەکە بە رۆژنامەی (سپۆرت)ی گوتوە کە دوای یارییەکە چووەتە لای رۆنالدۆ بۆ ئەوەی درێسەکانیان بگۆڕنەوە، بەڵام ڕۆنالدۆ رازی نەبووە و پێی گوتوە ئێوە بەرابنەر ئێمە یارییەکی خاوێنتان نەکرد و کاتی زۆرتان بە فێڕۆ داوە و توند و تیژی زۆرتان هەبوو، هەروەها گوتی ڕۆناڵدۆ پێی گوتم دەزانم تۆ یاریزانێکی باشی بەڵام درێسەکەمت پێ نادەم، منیش لە وەڵام پێم گوت ئیمە یارییەکی باشمان ئەنجامدا بۆیە سەرکەوتین ئەوە شتێکی ئاساییە موعجیزە نییە، لە کۆتایی قسەکانیدا گرانیل دەڵێت لێی تێ دەگەم ئەو زۆر بە شکستی یانەکەی نیگەران بوو و تووڕە بوو، ئەوەش هۆکاری نەگۆڕینەوەی درێسەکەی بوو.

ئاشکرایە کە یانەی ڕیاڵ مەدرید بە دۆڕاندنی یارییەکەی گیرۆنا و شکستی یارییەکەی دوێنێ شەو و بەرانبەر تۆتنهام دووچاری دوو شکست لە ماوەی کەمتر لە هەفتەیەک هاتوە ئەوەش هاندەرانی مێرەنگی نیگەران کردوە و فشاری زیاتری خستوەتە سەر زێدانی ڕاهێنەر و ئەستیرەکانی یانەکە.

l
   
كاپتنی یانەی جیرۆنا نهێنیەكی خۆی و ڕۆناڵدۆ ئاشكرا دەكات 🤔 Reviewed by Gool News on نوفمبر 02, 2017 Rating: 5

تكايه‌ بابه‌ته‌كه‌ هه‌ڵ بسه‌نگێنه‌

ليست هناك تعليقات:

All Rights Reserved by Gool : گۆڵ © 2014 - 2015
Powered By Blogger, Designed by Sweetheme

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.