دوو یانەی گەورە سیلڤایان کردووەتە ئامانج - Gool : گۆڵ

Top Ad unit 728 × 90

نوێترين

recent

دوو یانەی گەورە سیلڤایان کردووەتە ئامانج




یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی و ئینتەرمیلانی ئیتاڵی رکابەری لەسەر گواستنەوەی ئەستێرەیەکی یانەی مانچێستەر سیتی دەکەن بۆ ریزەکانیان.


رۆژنامەی زە سەنی بەریتانی رایگەیاندووە، لیڤەرپوول دەیەوێت سوود لە نزیکبوونەوەی کۆتاییهاتنی گرێبەستی داڤید سیلڤا وەربگرێت کە هاوینی 2019 گرێبەستەکەی کۆتاییدێت و دەیەوێت ئەو یاریزانە رازیبکات رووبکاتە یانەکە.



رۆژنامەکە ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە بەهۆی بەردەوامی پێکانەکانی ئادەم لالانا، یورگن کلۆپ، بەڕێوەبەری هونەری یانەکە دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ داڤید سیلڤا واژۆبکات.



لەلایەکی دیکەوە یانەی ئینتەرمیلانی ئیتاڵیش خۆی ئامادەکردووە، دوای کۆتاییهاتنی ئەم وەرزە هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە 31 ساڵە بۆ ریزەکانی دەستپێبکات.



داڤید سیلڤا، لەساڵی 2010 لە یانەی ڤالێنسیا پەیوەندیی بە مانچێستەر سیتی کردووە و ئێستاش یاریزانەکە کاپتنی یانە ئینگلیزییەکەیە.
   
دوو یانەی گەورە سیلڤایان کردووەتە ئامانج Reviewed by Muhamad Kanhan on November 06, 2017 Rating: 5

No comments:

هةموو مافي پارێزراوة بۆ Gool : گۆڵ © 2017 - 2018
دروست كراوة لة لايةنMuhamad Kanhan, لة لايةن تيمي گۆڵ

پةيوةندي كردن

Name

Email *

Message *

Powered by Blogger.