Top Ad unit 728 × 90

نوێترین

هەواڵ

بارسێلۆنا 3 مانگە چاودێری یاریزانێک دەکات



راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکانی ئیسپانیا رایانگەیاندووە، یانەی بارسێلۆنا گرنگی بەتواناکانی یاریزانێکی یانەی لازیۆی ئیتاڵی دەدات، دوای ئەوەی یاریزانەکە ئاستێکی بەرزی لەگەڵ یانەکە لەم وەرزەی سێریا ئەیدا پێشکەشکرد.

رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی رایگەیاندووە، رۆبێرت فێرناندێز، سکرتێری هونەری یانەی بارسێلۆنا نزیکەی سێ مانگە چاودێری لویس ئەلبێرتۆ، یاریزانی یانەی لازیۆ دەکات و لە دوایین یاریی یانەکەش بەرامبەر تۆرینۆ ئامادەبووە بۆ لە نزیکەوە بینینی یاریزانەکە.

رۆژنامەکە ئاشکرایکردووە، ئەلبێرتۆ یەکێک لەو گرنگترین یاریزانانەیە کە بارسێلۆنا لە خولی ئیتاڵیا چاودێریی دەکات و گرنگی بەتواناکانی دەدات.



موندۆ ئەوەشی راگەیاندووە، بارسا بە چاودێرەکانی گوتووە بە وردی چاودێری یاریزانەکە بکەن، لەکاتێکدا هاوینی رابردوو یانە کەتەلۆنییەکە لە گواستنەوەی یاریزانە نزیکبوو.

25 ساڵە ئیسپانییەکە لەم وەرزەدا لەگەڵ لازیۆ ئاستێکی بەرز پێشکەشدەکات و لە دوایین یارییشدا بەرامبەر تۆرینۆ گۆڵەکەی لازیۆی تۆمارکرد کە 1-3 یارییەکەیان دۆڕاند و لەم وەرزەدا 5 گۆڵی کردووە و 8 گۆڵیشی دروستکردووە.


بارسێلۆنا 3 مانگە چاودێری یاریزانێک دەکات Reviewed by KurdTor :: کوردتۆڕ on ديسمبر 12, 2017 Rating: 5

تكايه‌ بابه‌ته‌كه‌ هه‌ڵ بسه‌نگێنه‌

ليست هناك تعليقات:

All Rights Reserved by Gool : گۆڵ © 2014 - 2015
Powered By Blogger, Designed by Sweetheme

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.