ریاڵ مەدرید گرێبەستی نوێی واژوو كرد - Gool : گۆڵ

Top Ad unit 728 × 90

نوێترين

recent

ریاڵ مەدرید گرێبەستی نوێی واژوو كرد


یانەی ریاڵ مەدرید گرێبەستێكی گەورەی واژوو كردووەو نرخی گرێبەستەكەش دەگاتە 200 ملیۆن یۆرۆ.

رۆژنامەی ماركای ئیسپانی بڵاویكردووەتەوە یانەی ریاڵ مەدرید لەگەڵ كۆمپانیایەكی ئەمەریكیدا گرێبەستێكی واژووكردووەو نرخی گرێبەستەكەش 200 ملیۆن یۆرۆیە.

بەپێی هەمان سەرچاوە كۆمپانیای ناوبراو بۆ ماوەی چوار ساڵی داهاتوو مافی رێكلامكردنی ریاڵ مەدریدی بۆ كیشوەری ئەمەریكای باكور لە ئەستۆدا دەبێت.

ماركا بڵاویكردووەتەوە یانەی ریاڵ مەدرید بەسوود وەرگرتن لەپارەی ئەو گرێبەستە لەگواستنەوەی زستانەی ئەمساڵدا دەچێتە بازاڕی گواستنەوەی یاریزانانەوەو ئەو كەلێنانە پڕ دەكاتەوە كە لەپێكهاتەكەی زێنەدین زێداندا بەدی دەكرێت.

یانەی ریاڵ مەدرید لەوەرزی ئەمساڵی خولی ئیسپانیادا ئاستی وەك پێویست نییە و هەشت خاڵ لەدوای بەرشلۆنەی پێشەنگەوەیە.
ریاڵ مەدرید گرێبەستی نوێی واژوو كرد Reviewed by Gool News on December 04, 2017 Rating: 5

No comments:

هةموو مافي پارێزراوة بۆ Gool : گۆڵ © 2017 - 2018
دروست كراوة لة لايةنMuhamad Kanhan, لة لايةن تيمي گۆڵ

پةيوةندي كردن

Name

Email *

Message *

Powered by Blogger.