Top Ad unit 728 × 90

نوێترین

هەواڵ

مێسی ته‌واوی كاته‌كانی له‌ گه‌رمه‌ی كلاسیكۆ به‌ پیاسه‌كردن تێپه‌ڕكردووه‌


سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا، له‌ توێژینه‌وه‌یه‌كدا ده‌ریخستووه‌ كه‌ لیۆنێل مێسی ئه‌ستێره‌ی بارسێلۆنا زۆرترین كاته‌كانی له‌ كلاسیكۆ به‌پیاسه‌كردن تێپه‌ڕ كردووه‌ و چه‌ندان ئاماری دیكه‌شی خستۆته‌ڕوو.
رۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانیا، له‌ چاپی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، 26 دێسێمبه‌ری 2017، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌ كه‌ لیۆنێل مێسی 83.1%ـی كاته‌كانی له‌ گه‌رمه‌ی كلاسیكۆ به‌ پیاسه‌كردن و رۆیشتنێكی له‌سه‌رخۆ به‌سه‌ر بردووه‌ و له‌ به‌درێژایی یارییه‌كه‌ش له‌ لایه‌ن كۆڤاسیچی كرواتی چاودێری كراوه‌.
به‌ گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه‌، مێسی 10.8%ـی خوله‌كی یاریكردنی به‌ راكردنێكی هێواش تێپه‌ڕكردووه‌، رێژه‌ی راكردنیشی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا به‌ 4.95% خوله‌ك خه‌ملێندراوه‌.
رۆژنامه‌ی ئاس ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو كه‌ مێسی له‌ كلاسیكۆ له‌ رووبه‌ری 8.03 كیلۆمه‌ته‌ر جوولاوه‌ و یاریكردووه‌، ئه‌مه‌ش مه‌ودایه‌كی كه‌متر به‌ به‌راوردی یاریزانه‌كانی یانه‌كه‌ی و ته‌نانه‌ت یاریزانه‌ یه‌ده‌گه‌كانیش.
سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌وانه‌ش، لیۆنێل مێسی له‌ كلاسیكۆی ئیسپانیا سه‌ركردایه‌تی بارسێلۆنای كرد و به‌ 3 گۆڵی بێوه‌ڵام شكستی به‌ ریال مه‌درید هێنا، مێسی له‌ یارییه‌كه‌دا گۆڵێك و ئاسیستێكی كرد.


👇ڕێكلام👇

فێركاری زياد كردنی ڵايكی پوستی فیسبوک 

مێسی ته‌واوی كاته‌كانی له‌ گه‌رمه‌ی كلاسیكۆ به‌ پیاسه‌كردن تێپه‌ڕكردووه‌ Reviewed by KurdTor :: کوردتۆڕ on ديسمبر 26, 2017 Rating: 5

تكايه‌ بابه‌ته‌كه‌ هه‌ڵ بسه‌نگێنه‌

ليست هناك تعليقات:

All Rights Reserved by Gool : گۆڵ © 2014 - 2015
Powered By Blogger, Designed by Sweetheme

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.