Top Ad unit 728 × 90

نوێترین

هەواڵ

دوای دێربی مانچێستەر شەڕێکی گەورە روویدا و مۆرینیۆ لێیدراوە

دوای دێربی مانچێستەر شەڕێکی گەورە روویدا و مۆرینیۆ لێیدراوە


رکابەریی دێربی مانچێستەر لەنێوان مانچێستەر یونایتد و مانچێستەر سیتی لە 90 خولەکی نێو یاریگە تەواونەبوو، بەڵکو دوای یارییەکەش رکابەرییەکە لەژووری جل گۆڕیندا بەردەوامیی هەبوو و رووداوی چاوەڕواننەکراوی بەدوای خۆیدا هێنا.

راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکانی ئینگلتەرا رایانگەیاندووە، خۆسێ مۆرینیۆ، بەڕێوەبەری مانچێستەر یونایتد و ئیدێرسۆن مۆرایێس، گۆڵپارێزی یانەی مانچێستەر سیتی لە دوای یارییەکە شەڕ لەنێوانیادا روویداوە، دوای ئەوەی مۆرینیۆ گۆڵپارێزەکەی بە بەفیڕۆدانی کات توومەتبارکردووە.

راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکان ئاشکرایانکردووە، مۆرینیۆ چووەتە ژووری جل گۆڕینی یانەی مانچێستەر سیتی و داوایکردووە رێزی تیپی بەرامبەر بگرن و دەنگی میوزیک کەم بکەنەوە، گۆڵپارێزە بەرازیلییەکەش بە پۆرتوگالی وەڵامی داوەتەوە و دواتر کردوویەتی بە ئینگلیزیی و بە مۆرینیۆی گوتووە، تۆ هیچ لە رێز نازانیت، بەراستی تۆ کێی؟.

رۆژنامەی زە سەنی بەریتانی رایگەیاندووە، رۆمێلۆ لوکاکوش بەشداریی لە شەرەکەدا کردووە کە 20 کەس بەشداریی تێداکردووە و خۆسێ مۆرینیۆش دەبەی ئاو و شیری بەرکەوتووە.

مانچێستەر سیتی هەموو ئەم هەواڵانە رەتدەکاتەوە، بەڵام رۆژنامەڤانی بەناوبانگ دانیێل تایلۆر رایگەیاندووە، میکێل ئارتێتا، یاریزانی پێشووی ئارسیناڵ و یاریدەدەری پێپ گواردیۆلا هۆکاری شەڕەکەبووە.

سەرچاوەکان ئاماژەیان بۆ ئەوەشکردووە لوکاکو لە ئارتێتای داوە و یاریدەدەرەکەی گواردیۆلا لە سەریدا برینداربووە.

رۆژنامەکە ئەوەشی راگەیاندووە، بەهۆی ئەو شەڕەی کە لەنێوان یاریزانانی هەردوولا دروستبووە پۆلیس هاتووەتە نێو ژووری جل گۆڕین بۆ هێورکردنەوەی بارودۆخەکە.

مانچێستەر سیتی یاریی دێربی مانچێستەری لە دەرەوەی یاریگەی خۆی بە 2-1 لە مانچێستەر یونایتد بردەوە و ژمارەی خاڵەکانی لە پلەی یەکەمی ریزبەندی خولەکەدا بۆ 46 خاڵ بەرزکردەوە و جیاوازییەکەی لەگەڵ مان یونایتد گەیاندە 11 خاڵ.
دوای دێربی مانچێستەر شەڕێکی گەورە روویدا و مۆرینیۆ لێیدراوە Reviewed by KurdTor :: کوردتۆڕ on ديسمبر 11, 2017 Rating: 5

تكايه‌ بابه‌ته‌كه‌ هه‌ڵ بسه‌نگێنه‌

ليست هناك تعليقات:

All Rights Reserved by Gool : گۆڵ © 2014 - 2015
Powered By Blogger, Designed by Sweetheme

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.