Top Ad unit 728 × 90

نوێترین

هەواڵ

دۆنارووما سێ یانەی لەسەرهێڵ راگرتووە




تا دێت کێشەکانی دۆناروومای گۆڵپارێزی یانەی ئەیسی میلان لەگەڵ کارگێڕی یانەکەی تەشەنە دەکات و سێ یانەی گەورەی ئەوروپا بۆ گواستنەوەی گۆڵپارێزە لاوەکە هاتنە سەرهێڵ.

دوای ئەوەی مینۆ رایۆلای بەڕێوبەری کارەکانی رایگەیاندبوو، دەبێت گرێبەستەکەی دۆنارووما لەگەڵ ئەیسی میلان هەڵبوەشێنرێتەوە بەهۆی ئەوەی کە گۆڵپارێزەکە لە ژێر پاڵەپەستۆ و ترسدا گرێبەستەکەی نوێکردووەتەوە، چەند یانەک دەیانەوێت ئەم هەلە بقۆزنەوە و دۆنارووما بگوازنەوە یانەکانیان.

رۆژنامەی لاگازێتا دیلۆ سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، هەریەکە لە یانەکانی ریال مەدرید، ئاتلێتیکۆ مەدرید و پاریس سانجێرمان هەوڵی گرێبەستکردن لەگەڵ گۆڵپارێزە 18 ساڵییەکە دەدەن.

لەلایەکی دیکەوە یانەی ئەیسی میلان بڵاویکردووەتەوە، کە هیچ کێشەیەک لە گرێبەستەکەی جیانلویجیدا نییە و ئەو دڵخۆشە لەگەڵ رۆسۆنێری.
دۆنارووما سێ یانەی لەسەرهێڵ راگرتووە Reviewed by KurdTor :: کوردتۆڕ on ديسمبر 13, 2017 Rating: 5

تكايه‌ بابه‌ته‌كه‌ هه‌ڵ بسه‌نگێنه‌

ليست هناك تعليقات:

All Rights Reserved by Gool : گۆڵ © 2014 - 2015
Powered By Blogger, Designed by Sweetheme

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.